چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بە بەژداری ٤٤ خانەوادە لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن کە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٩مدا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە. ژمارەی خانەوادەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بوو و ئێستا ژمارەیان بووە ٤٤ خانەوادە.
خانەوادەکانی کە چاوەڕوانی منداڵەکانیانن بە بێ سەبڕی و ئارامی چاوەڕوانی هاتنی منداڵەکانیانن.
خۆڕگاری خانەوادەکانی کە منداڵەکانیان لە بەروارەکانی جۆراجۆر لە لایەن پەکەکە/هەدەپە ڕەفێندراون سەر چیا بە بڕیارداری بەردەوامە.
لە لایەنێک چالاکی پڕ لە هیوای خانەوادەکان بەردەوامە و لە لای تریش کەسانێک لە پارێزگاکانی جۆراجۆری تورکیا بەردەوامن لە ئەنجام دانی سەردان بۆ پشتگری.
لە مانگی ئابی ڕابردوودا دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار بە ئیدعای ڕەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و لە چالاکیەکەیدا سەرکەوت.
سەرکەوتنی حاجیرە ئاکار لە چالاکیەکەیدا بووە هیوایەک بۆ خانەوادەکانی تر تا دەست بە چالاکی دانیشتن بکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا