فراکسیۆنی پارتی داوای ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دەکات بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات کە سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە ببن.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتاران کرد.
تەواوی دەقی بانگەوازەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
"بەڕێزان! لەسەر بنەمای بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی ماددەکانی (٤٦، ٤٧ و ٤٨)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان -عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو و ماددەکانی (١١) تا (١٤)ی پەیڕەوی ناوخۆ ، و داواکاریی فەرمیی سەرۆکی تەمەن لەسەرۆکی دیوانی پەرلەمان، بە نوسراویان لە ڕێکەوتی (٩/١٢/٢٠٢٤)، بەوەی هەموو ڕۆژێک کاتژمێر (١١) زەنگی کۆبوونەوەی تەواوکاریی دانیشتنی یەکەم لە پەرلەمان لێ بدرێت.
دوای تێپەڕبوونی پتر لە دووساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا، بەداخەوە تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نیە و نەیتوانیوە بەئەرکە یاساییە چاوەڕوان لێکراوەکانی لەسیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵبستێت. ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە تەواوی ئەرک و ڕێکارەکانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە، کە لە ٢/١٢/ ٢٠٢٤دا بەسترا، بەپێی یاسا بەرکارەکان جێبەجێنەکراوە.
لەو سۆنگەیەشەوە، کە دەنگ و ئیرادەی هاووڵاتی کاتێک مانا دەبەخشێت کە لە پەرلەمانێکی کارادا بەرجەستەببێت، و ڕۆڵی یاسایی خۆی لە پێکهێنان و چاودێریکردنی دامەزراوەکانی هەرێمدا بگێڕێت، پەککەوتنی پەرلەمان هەڵپەساردنی ئەو ئیرادەیەیە و پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی و بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستانە. ئێمەی ئەندامانی پەرلەمان کە لەخوارەوە واژۆمان کردووە، داوا لەگشت پەرلەمانتارە بەڕێزەکان دەکەین، کە لە ڕۆژی (چوارشەممە)، ڕێکەوتی (٤/١١/٢٠٢٦) کاتژمێر (١١)ى سەرلەبەیانی لە هۆڵی پەرلەمانى کوردستان ئامادەبين، بۆ کۆبوونەوەی تەواوکاریی ڕێکارەکانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەم.
لە کۆتاییدا، هیوادارین هەموومان پێکەوە ئەم بەرپرسیارێتیە مێژووییە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان و ئیرادەى دەنگدەران و بەرژەوەندیە باڵاکانی قەوارەی هەرێمى کوردستان هەڵبگرین، و هەنگاو بنێین بۆ قۆناغێکی نوێی کاری پەرلەمانیی و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یاسایی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم ڕووەکانەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی باغلاری شاری دیاربەکر لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.