ژمارەی ئەو خانەوادەیانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوون گەشتە ٥٧ خانەوادە
ژمارەی ئەو خانەوادەیانەی بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوون گەشتە ٥٧ خانەوادە.
چالاکی دانیشتنی ئەو خانەوادەیانەی بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوون بەردەوامە.
محەمەد ئایتەکین کە بۆ براکەیە حوسێن ئایتەکین کە لە ساڵی ٢٠١٤ رفێندرا لە خارپێت بەژداری چالاکی دانێشتن بوو و باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبێت لە چالاکی دانیشتن.
محەمەد ئایتەکین باسی لەوە کرد، براکەی لە کۆبانێ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵیان ئەنجام داوە و داوای کرد کە براکەی هەرچی زووە بگەڕێتەوە.
محەمەد ئایتەکین وتی، "لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەتی بە دەستمان ناهێت. چاوەڕوانین هەرچی زووە بگەڕێتەوە. کاتێک تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو لە ئیستانبوول فریو درا. لەبەر ئەوەی لەگەڵ هەدەپەیەکان بوو لە ماوەی مانگێکدا گۆڕا. کاتێک لە ئیستانبوول بوو چوومە بارەگای هەدەپە. هەدەپەیەکان وتیان؛ 'لەگەڵت پەیوەندی ئەنجام دەدات." دوای ٤ مانگ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ من ئەنجام دا. دواتر زانیمان لە کۆبانێیە. بەردەوام دەبم لە چالاکی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.