لە وڵاتی نەمسا هێرش کرایە سەر ئافرەتێکی مسوڵمانی دووگیان
لە شاری سیدنیی وڵاتی نەمسا ئافرەتێکی مسوڵمان بەهۆی سەرپۆشەکەی تووشی هێرشێکی وەحشیانە بوو. ئەو هێرشکارەی دروشمەکانی دژ بە ئیسلام دەیوت چەند جار بە مشت لە سەری ئافرەتەکە دا.
ڕووداوەکە لە شاری سیدنیی وڵاتی نەمسا ڕووی دا.
لەو دیمەنەی لە لایەن کامێرای ئاسایشی کافە تۆماڕ کراوە دەبینرێت، پیاوێک دێتە لای ٣ ئافرەتی سەرپۆش و بە تۆڕەی شتانێک دەڵێت.
هێرشکارەکە بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرش دەکاتە سەر ئافرەتێک کە دواتر دەرکەوت کە ئەو ئافرەتە دووگیان بوو و بە مشت چەندین جار لە سەری ئەو ئافرەتە دەدات.
لە ئەنجامی دەستوەرداری ئەو کەسانەی لەوێ بوون ڕێگری لە هێرشکارەکە کرا و باس لەوە دەکرێت، ئەو کەسە دروشمەکانی دژ بە ئیسلام دەوت.
هێرشکارەکە لە لایەن پۆلیس دەست بە سەر کرا.
دوای گواسترانەوە بە نەخۆشخانە دەست نیشان کرا رەوشی تەندروستی دایک و منداڵەکەی باشە بەڵام لەبارەی دەروونی باش نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.