رەمزی ئووچار: سێ مانگەکان مانگەکانی کرانەوەی دەرگاکانی تەوبەیە
رەمزی ئووچار ئەندامی بەرێوبەرایەتی إتحاد العلماء دەست نیشانی کرد، دەبێت سێ مانگەکان وەکو دەرفەتێک بزانین و گرنگی بە عیبادەتەکانمان بدەین.
ئووچار وتی، "لەبەر ئەوەی سێ مانگەکان بەخێرن خودا لە مانگەکانی رەجەب، شەعبان، رەمەزان زیاتر دەرفەت بە ئێمە داوە. ئەو مانگانە، مانگەکانی کرانەوەی دەرگاکانی رەحمەت و مەغفیرەت و تەوبەیە."
"دەبێت لەو سێ مانگە زۆر قورئان بخوێنین و گرنگی بە زکر و عیبادەتەکانمان بدەین"
رەمزی ئووچار لە بەردەوامی وتی، "لەبەر ئەوەی سێ مانگەکان مانگەکانی بەرەکەتن بۆ مسوڵمانەکان، دەبێت هەموو رۆژێک تەوبە و ئیستیغفار بکەین. هەروەها دەبێت لەو سێ مانگە زۆر قورئان بخوێنین و گرنگی بە زکر و عیبادەتەکانمان بدەین. چونکە پێغەمبەرەکەمان ئەو سێ مانگە بە زکر و عیبادەت تێپەڕاندوە. پێغەمبەرەکەمان لە حەدیسێک دەفەرموێ، "هەرکی باوەڕی بە خێری رەمەزان هەبێت و بە عیبادەت تێپەڕێنێت خودا گوناهەکانی رابردووکەی دەبەخشێت."
ئووچار وتی، "دەبێت ئەو مانگانە بە تەفەکور دەرباز بکەین. هەروەها لەبەر ئەوەی پاداشتی ئەو سێ مانگانە زۆرن دەبێت زۆر سەدەقە و ئینفاق بدەین و ئەگەر زەکاتمان هەبێت هەول بدەین لەو مانگانە بدەین. خودا ئەو مانگانە بۆ جیهانی ئیسلام بکاتە خێر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.