إتحاد العلماء: دەبێت لە رۆژەڤی تەوواوی مسوڵمانەکاندا قودس هەبێت
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتیی إتحاد العلماء بەهۆی رۆژی جیهانیی قودس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
مەلا محەمەد لە پەیامەکەیدا باس لە پیرۆزی قودس کرد و دەست نیشانی کرد، دەبێت تەواوی مسوڵمانەکان خاوەنداری لە دۆزی قودس بکەن.
مەلا محەمەد لە بەردەوامی وتی، "تەواوی دونیا لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشێت بەڵام رژێمی سەهیۆنی پلانەکانی نوێی داگیرکەری ئامادە دەکات تاکو داگیرکەریەی لە سەر خاکەکانی فەلەستین گەورەتر بکات."
"قودس بۆمان پارچەیەکی خاک نییە، قودس بۆمان بابەتێکی عەقیدەویە"
مەلا محەمەد لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەیدا وتی، "دەبێت لە رۆژەڤی تەواوی مسوڵمانەکاندا قودس هەبێت. بیت الله و حەرەمەین چی بن، چەندە بە قەدر و بەها بن، قودسیش ئەوەندەی ئەوان بۆمان بە قەدر و بەهایە. دەبێت تەواوی مسوڵمانەکان بیری ئازادی و رزگاری قودس بکەن. قودس بۆمان پارچەیەکی خاک نییە، قودس بۆمان بابەتێکی عەقیدەویە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.