دەزگای ئیهۆ ئەبرار لە دیاربەکر هاوکاری خانەوادەیەکی یەتیم کرد
رێکخراوی خێرخوازیی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار کە ناوەندەکەی لە هۆڵەندایە، بە ناوبژوانی وەقفی یەتیمەکان لە دیاربەکر بۆ خانەوادەیەکی یەتیم کە ٣ منداڵیان هەبوو ماڵێکی نوێ دروست کرد.
خانەوادەکە پێشتر لە ژوورێکی پڕ لە رتوبەت لە ناو مەرجەکانی دژواردا دەژیا و دروست کردنی ماڵێکی نوێ بووە هۆکاری خۆشحالی ئەوان.
محەمەد عەلی ئایسوو دڵداری ئیهۆ ئەبرار دەست نیشانی کرد، ئەو رەوشەی خانەوادەکە تێدایە زۆر خراپە و بە هاوکاری خێرخوازەکانی ئەوڕووپایی و تورکیایی ماڵەکەیان تەواو کردوە.

محەمەد عەلی ئایسوو وتی، "لە ناوچەی باغلار خێزانێکی یەتیمی ٣ منداڵی هەبوو. ماڵەکەیان لە رەوشێکی خراپدابوو. خێزانەی یەتیم ماڵێک هەبوو کە تەنها ژوورێکی هەبوو. ئێمەش بە هاوکاری خێرخوازەکان ئەو ژوورەمان تەعمیر کرد و لە سەر بانی خانووکە ٢ ژوورمان دروست کرد."
"لەبەر ئەوەی ماڵی نوێی من بووە ٢ نهۆم و ٣ ژووری هەیە خۆشحالم"
سوونا ئالپایدینار خاوەن ماڵەکە باسی لەوە کرد، لەبەر ئەوەی ماڵێکی نوێی دروست بووە زۆر خۆشحالە و سوپاسگوازاری خێرخوازەکان کرد، "پێشتر ماڵەکەمان تەنها ژوورێکی هەبوو. من و ٣ منداڵەکەم لێرە دەماین و زۆر دژوار بوو. بۆ هاوکاری سەردانی ئیهو ئەبرارمان کرد. ئەوانیش هاوکاریان کردین و لە سەر بام ماڵێکیان دروست کرد. لەبەر ئەوەی ماڵەکەم بووە ٣ ژوور زۆر خۆشحالم. خودا لە تەواوی خێرخوازەکان رازی بێت."(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.