وەقفی یەتیمەکان هاوکاری خێزانێکی یەتیم کرد
وەقفی یەتیمەکان کە بە چالاکیەکانی خێرخوازی ناسراوە بەردەوامە لە هاوکاری کردن بە هەژار و یەتیمەکان.
وەقفی یەتیمەکان ئەو جار لە شاری ئێلح هاوکاری خانەوادەیەکی یەتیم کرد کە لە ٤ کەس پێک هاتوە.
خانەوادەکە پێشتر لە ئەنجامی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) بوبوو رۆژەڤ کە دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی ئێلح هاوکاریان کردبوو و ئەو جار وەقفی یەتیمەکانی دیاربەکر هاوکاری ئەوان کرد.
بەرەکەت شەنگوڵ نوێنەری دڵداری وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شەنگول لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، "وەقفی یەتیمەکان هاوکاریەکانی پارەیی و خۆراک بۆ ئێمەیان نارد و ئێمەش رادەستی خانەوادەکەمان کرد. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت و ماڵەکەیان بە بەرەکەت بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.