نووسەر محەمەد باران لە سەر زاری شاهێدحالەکان باس لە کۆمەڵکوژیی زیلان کرد
لە ١٣ی تەمموزی ١٩٣٠ لە زیلان كە دەكەوێتە پارێزگای وان بە دەیان هەزار كوردی مسوڵمان بە شێوەیەكی وەحشیگەرانە كۆمەڵكوژی كران.
لە بەرواری ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٣٠ لە شارۆچكەی ئەردیشی سەر بە پارێزگای وان لە زیلان بە دەیان هەزار كەس لە كوردی مسوڵمان كە منداڵ و گەنج و ئافرەت و پیر بە شێوەیەكی وەحشیگەرانە لە لایەن کۆماری توركیا كۆمەڵكوژی كران.
نووسەر محەمەد باران سەبارەت بەم بابەتە وتی، "ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆمەڵکوژیی زیلانە. بە پێی ریوایەتەکان مانگی تەمووزی ١٩٣٠ دەستپێکی کۆمەڵکوژییەکانە. کاتێک لەگەڵ شاهێدحالەکانی کۆمەڵکوژیەکە دیدارمان کرد باسیان لەوە دەکرد کە کۆمەڵکوژیەکە لە مانگی تەمووز دەستی پێ کردوە و تا کاتێک بەفر دەستی بە بارین کردوە بەردەوام بووە."
باران وتی، "کۆمەڵکوژیەکە بە شێوەیەک ئەنجام درا کە لە ناوچەی زیلان مرۆڤێک نەمابوو. لە گوندەکان بێ ئەنجام دانی جیاوازی لە نێوان پیاو و ئافرەت، مناڵ و پیر هەموویان دەیانکوشت و دەسووتاند. هەروەها ئاژەڵی هاوڵاتیان دەهێنرانە ئەردیش و لەوێ رادەستی ئەنجومەنێک کە ئامادە کرابوو دەکرا. ئاژەڵەکان لە رێگای کەشتیوە دەگواسترا تاتوان و لەوێ دەستی بە فڕۆشتنی ئاژەڵەکان لە هەرێم دەکرا."
ئەو ستەمە رۆژێک نە بەلکو چەندین ساڵ بەردەوام بووە"
محەمەد باران لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵکوژیەکە لە کاتێکی درێژدا ئەنجام دراوە و وتی، "کۆمەڵکوژیی زیلان لە مانگی تەمووز دەستی پێ کردوە و تا کاتی بارینی بەفر، وەرزی زستان بەردەوام بووە. بەڵام جگە لەو قۆناغە ستەمی سەبازەکانی کۆماری چەند ساڵ بەردەوام بووە. ستەمێکی ئەوەندە گەورە ئەنجام درا کە ئەگەر کەسێک توانی بووایە لە کۆمەڵکوژیی زیلان رای بکات دەدۆزرا و لەوێ دەکوژرا یانیش زیندانی دەکرا. واتە لە راستیدا کۆمەڵکوژیی زیلان چەندین ساڵ بەردەوام بووە."
محەمەد باران لە بەردەوامی سەبارەت بە قۆناغی پێش دەست پێ کردنی کۆمەڵکوژیەکە وتی، "ئەگەر بە کورتاسی باس لە رووداوی پێش کۆمەڵکوژیی زیلان بکەین؛ دوای شۆڕشی شێخ سەعید، بە گومانی ئەوەی کە شێخەکان و رابەران و زانایان کە کەسایەتەکانی پێشەوای گەلی کوردن دەستی بە شۆڕشێکی نوێ بکەن لە لایەن مستەفا کەمال لە خاکەکانیان دوور کران و تەبعید کران."
محەمەد باران لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کات ئەو فشارانەی دەوڵەت دەبوو هۆکاری ناڕەزایەتی گەڵ و دواتر وتی، "هاوڵاتیان دەیانوت، 'ئێمە لە دژی دەوڵەت شتێکمان نەکردوە، سەربازێکمان نەکوشتوە. لە سەر خاکی خۆمان دەژین. بۆ چی ئێمەیان تەبعید دەکەن؟ هۆکارەکەی چیە؟' بەم شێوەیە ناڕەزایەتیان دەردەبڕی."
"لە ئەنجامی تەبعیدەکاندا گەل چەکیان هەڵگرت و چوونە سەر چیاکان و بەم شێوەیە سەریان هەڵدا"
محەمەد باران لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی ئەو رەوشەدا ئەو سەرهەڵدانەی لە ساڵی ١٩٢٦ لە ئاگری دەستی پێ کردبوو دوای کۆمەڵکوژیی گەلیێ زیلان لە ساڵی ١٩٣٠ کۆتایی هات و دواتر وتی، "تەواوی ئەوانە لەگەڵ یەکتر پەیوەندیدارن. لە ئەنجامی تەبعیدەکاندا گەل چەکیان هەڵگرت و چوونە سەر چیاکان و بەم شێوەیە سەریان هەڵدا. ناوچەی زیلان ناوچەیەکی چیاییە کە بۆ خۆشاردنەوە گونجانە. هەروەها ئەو کەسانەی سەرپێچیان لە ماف و حقوقی گەل کردوە و رایان کردوە لەو ناوچەیانە نیشتەجێ بوونەتەوە و دەبوونە هۆکاری دژواریەکان بۆ گەلی ناوچەکە. مال و مولک هاوڵاتیان دەیاندزی. هەروەها هێرشیان دەکردە سەر بنکەکانی سەربازی و سەربازەکان بە دیل دەگرت و بۆ کار کردن لە زەوەیەکان رادەستی هاوڵاتیان دەیانکرد. هەروەها هاوڵاتیانیش سەربازەکان وەردەگرت و دەبردە رادەستی سەرۆکی شارەوانی ئەردیش دەکرد."
"بە پێدانی ئەرک بە دەروێش بەگ زیلان بۆ گەلی ناوچەکە کرا بە دۆزەخ"
محەمەد باران لە بەردەوامی سەبارەت بە کاتی کۆمەڵکوژیەکە وتی، "لە ئەنجامی ئەو بەهانەیانە و هۆکارانە دەوڵەت ئەرک بە دەروێش بەگ دایەوە و زیلان بۆ گەلی ناوچەکە کرا بە دۆزەخ. شایەنی باسە، زیلان لە ٣ ناوچە پێک هاتوە و هەر ناوچەکەیەک لە ژێر حیمایەی عەشیرەتێکە. ئەو عەشیرانە، عەشیری بەکرئاغا و عەشیری حەمۆیی و عەشیری حاجی دەریانە. لەبەر ئەوەی یەکەم هێرش بۆ سەر عەشیرەتی دەریا ئەنجام دراوە زۆرترین زیان بەوان گەشتوە. لە کاتی هێرش بۆ سەر گوند ئەو کەسانەی گومانی دەست بە سەر کردنیان هەبوو رایان دەکرد و خۆیان حەشار دەدا. گومانیان نەدەکرد، سەربازەکان بێ ئەنجام دانی جیاوازی لە نێوان ئافرەت و پیاو، گەنج و پیر هەموویان بکوژن. سەربازەکان کاتێک دەهاتن گوند بە بەهانەی "وەرگرتنی ئیفادە" ئافرەتەکان کۆ دەکرد و دەیانبرد. هەروەها هەنێک جار موختاری گوندەکانیش لەگەڵ خۆیان دەبرد. هەروەها کاتێک ئافرەتەکانیان دەبرد پێیان دەوت، 'زێر و زینەتەکانی خۆتان لەگەڵ خۆتان بهێنن تاکو کەسێک نەدزێت."
محەمەد باران لە بەردەوامی وتی، "کاتێک ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام درا، کەسانێک منداڵیان لە ماڵ مابوو، کەسانێک ئاژەڵەکانیان لە ماڵ مابوون. منداڵەکان لە برسیەتی مردبوون و ئاژەڵەکان مردار بوبوون. چونکە ئەو ئافرەتانە چوونەوە و نەگەڕانەوە ماڵ."
"منداڵەکان بە چەقۆی سەر چەکەکان دەکوژران"
محەمەد باران وتی، "ئەو مەزلوومانە بە چەکەکانی بە ناوی 'میترالیووس' دەکوژران. دواتر لە ناو تەرمەکان دەیانگەڕا و بازن و زێر و ئالقەی ئافرەتەکانیان کۆ دەکرد. کاتێک دەیانبینی کەسێک نەمردوە بە چەقۆی سەر چەکەکان ئەوان دەکوشت. هەروەها ئەگەر منداڵێک نەمردبوو بە چەقۆکە فری دەدرا هەوا. کەسانێک کە تەواوی کەسوکارەکانیان کوژران و ئەوان توانیانە بە شێوەیەک رابکەن باس لەو رووداوە دەکەن."
محەمەد باران لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکە لە سەر زاری شاهێدحالەکان کتێبێک نووسیوە و دواتر وتی، "کاتێک منداڵ بووم، لە ستراەکان دەمبینی کە باس لەوان دەکرێت. منیش هەنێک جار گوێبیستم دەکرد و کاریگەری لە سەر من هەبوو. لە ئەنجامدا چوومە ناوچەی زیلان و لەگەڵ شاهێدحالەکان دیدارم کرد. ئەو شوێنانەی تێدا کۆمەڵکوژیەکە ئەنجام دراوە بینیم و خودا کردە نەسیب و کتێبێکم سەبارەت بەم بابەتە نووسی. إن شاء الله لە کاتێکی نزیکدا 'کتێبی گەلیێ زیلان لە سەر زاری شاهێدحالەکان' چاپ دەکرێت."(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.