کاروانی ئومێد راپۆرتی چالاکیەکانی لە جەژنی قوربانی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە
وەقفی خێرخوازیی کاروانی ئومێد راپۆرتی چالاکیەکانی لە جەژنی قوربانی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە کە بە دروشمی "با قوربانەکانتان ببێتە بە ئومێد" لە ژمارەیەکی زۆر وڵات قوربانی سەربڕی.
وەقفەکە لە راپۆرتەکە دەست نیشانی کرد، لە تورکیا و ئەفریقا و ئاسیا و فەلەستین و دەیان وڵات ١١٦ تۆن گۆشتی قوربانیان بە سەر ٥٢ هەزار و ١٨٠ خانەوادە دابەش کردوە.
لە راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کرا، لەگەڵ بوونی نەخۆشیەکە هاوڵاتیان زیاتر روویان کردوە بە وەقفی کاروانی ئومێد و ژمارەیەکی زۆر خێرخواز لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات وەکالەتیان پێ داوە.
"بووینە وەسیلەی خۆشحالیی ٥٢ هەزار و ١٨٠ خانەوادە لە جەژن"
جەنگیز کوورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد وتی، "ژمارەیەکی زۆر کەس لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات وەکالەتیان بە ئێمە دا. لە وڵاتەکەمان و فەلەستین و یەمەن و لە ئەفریقا لە سۆمالی، ئەتیۆپیا، نیجێر، چاد، کامەروون و ئەفریقای ناوەڕاست، تانزانیا و بەنین و لە ئاسیا لە کەمپەکانی ئاراکان، بەنگلادیش، نیپال و ئەفغانستان قوربانیەکانی کە خێرخوازەکان بە ئێمە دابوون سەربڕی. ئەمساڵ لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات بە کۆی گشتی ١١٦ تۆن گۆشتمان بە سەر ٥٢ هەزار و ١٨٠ خانەوادە دابەش کرد و بووینە وەسیلەی خۆشحالی ئەوان."
"قوربانەکان بوونە ئومێدێک بۆ یەتیم و هەژار و قوتابیەکانی مەدرەسە"
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاریی خێرخوازەکان کرد و وتی، "خودا خێرەکانتان قبول بکات و پاداشتەکەی چەند ئەوەندە بدات. بە لاشەکەیان سەلامەتی و بە خانەوادەیان خۆشی و ئارامی بدات. هەروەها سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە لە سەربڕین و دابەش کردنی قوربانیەکان زەحمەتیان کێشاوە. خودا پاداشتی ئەوانیش چەند ئەوەندە بدات و پلەکانی بەرزی بەهشت ئیحسانیان بکات. قوربانەکان بوونە ئومێدێک بۆ یەتیم و هەژار و قوتابیەکانی مەدرەسە. خودا تەواوی قوربانەکان بۆ رزامەندیی خۆی قبول بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.