مامۆستا عەزیز کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوای کردبوو بە خاک سپێردرا
نووسەر و بانگەوازی رحایی عبدالعزیز کووتلووئای ناوسراو بە مامۆستا عەزیز کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوای کردبوو بە خاک سپێردرا.
نووسەر و بانگەوازی رحایی عبدالعزیز کووتلووئای ناوسراو بە مامۆستا عەزیز کە بە چالاکیەکانی ئیسلامی خۆی لە رحا دەناسرێت دوێنێ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد.
تەرمی مامۆستا عەزیز گواسترایەوە مزگەوتی ئەیووب پێغەمبەر لە شارۆچکیە ئەیووبیە.
دواتر لە گۆڕستانی خانەوادەیی بە خاک سپێردرا. بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆنا رێگە بە چوونەوە چەند کەس بۆ ناو گۆڕستان درا.
زەینەل عابدین بەیازگول سەرۆکی شارەوانیی شاری گەورەی رحا و ئەمین ئۆزئاسلان بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای رحا و نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و کەسوکاران بەژداری نوێژی مردوو و مەراسیمی بە خاک سەپاردن بوون.
عبدالعزیز کووتلووئای (مامۆستا عەزیز) کێیە؟
عبدالعزیز کووتلووئای (مامۆستا عەزیز) لە ساڵی ١٩٥٠ لە رۆژی مەولد لە رحا لە دایک بوو. لە رحا لەبەر ئەوەی بە شەوی مەولد دەوترێت 'شەوی عەزیز' باوکەکەی عوسمان ئەفەندی و دایکەکەی فەتحیە خانوم ناوی 'عبدالعزیز'یان بە کوڕەکەیان داوە.
کاتێک عبدالعزیز کووتلووئای تەمەنەکەی یەک ساڵ بوو دایکەکەی کۆچی دوای دەکات.
عبدالعزیز کووتلووئای لە رحا پەروەردەیی سەرەتایی، ناوەڕاست و ئامادەییەکەی تەواو کردوە و لە رحا لە زۆر زانا سوودی وەرگرتوە. لە ساڵی ١٩٧٢ هاوسەرگیری کردوە و ٥ کوڕ و کچێکی بووە.
لەگەڵ هاوڕێکانی و بە هاوکاری هاوڵاتیان لە شوێنی کارەکەی مزگەوتێک دروست کردوە و لەوێ موئەزینی و دواتر پێشنوێژی کردوە و دواتر بانگەوازی کردوە.
هەروەها بەژداری ژمارەیەکی زۆر کۆنفەرانس و گردبوونەوە و بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆیی بووە و وتاری پێشکەش کردوە.
لە قۆناغی ٢٨ی شوباتدا بەهۆی وتارەکانی بۆ ماوەی ٨ مانگ لە زیندانی گرێسپی بەند کراوە و لەوێ بەردەوام بووە لە ئەرکی تەبلیغ.
هەروەها مامۆستا عەزیز نزیکەی ٣٠ ساڵ چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە بردوە و لە ١ی ئاب ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناکەی پۆزەتیڤ دەرچووە و لە ٩ی ئاب کۆچ دوای کردوە.
بەرهەمەکان
-سیرە الصحابە (١٠ جلد)
-شەڕەکانی حەزرەتی موحەممەد و هۆکارەکانی
-شوێنەکانی سەردان لە مەککە و مەدینە
-لە مێژووی ئیسلامدا رحا
-نوێژ لە تەنگاسیدا ناهێلێت
-چێشتنی تامی ئیمان(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."