دەزگای ئیهۆ ئەبرار هاڕیکاری خێزانێک دەکات کە خانووکەیان سووتابوو
٢٠ رۆژ پێشتر لە شارۆچکەی قوشئاداسیی پارێزگای ئادینی تورکیا لە ناو خانوویێک ئاگر دەرکەوت.
دوای رووداوەکە ئەندامانی خێزانەکە بۆ هاڕیکاری بانگێشتی خێرخوازەکان کرد و لە ئەنجامدا دەزگای خێرخوازیی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار دەستی هاڕیکاری بە لای خێزانەکە درێژ کردەوە.
عوسمان یلدرم نوێنەری دەزگای ئیهۆ ئەبرار سەبارەت بە هاڕیکاریەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یلدرم لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، "خانووی ئەو خێزانە ٢٠ رۆژ پێشتر سووتابوو. کاتێک ئاگادار بووین بڕیاری هاڕیکاریمان دایەوە و دەستمان بە چالاکیەکانی هاڕیکاری کرد. خانووکەمان چارەسەر کرد و رادەستی خێزانەکەمان کرد."
ناوبراو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، ئەوان بە ناوبژوانی کاروانی ئومێد دەستیان بە چالاکیەکان کردوە و دواتر وتی، "خودا ئەو رووداوە بە سەری کەسێکی دیکەدا نەهینێت. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت. خودا لە ئیهۆ ئەبرار و کاروانی ئومێد رازی بێت."
محەمەد شیرین بوولدوو باوکی ٣ منداڵ کە خانووکەی سووتابوو وتی، "خودا بە سەری هیچ کەسدا نەهینێت. خودا لە تەواوی خێرخوازەکان رازی بێت. هەرچەندە سوپاس بکەم کەمە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.