سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی سەرۆکی گشتیی کۆمەڵ دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەردەوامە لە سەردانەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە ئەنجامدا زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ لەگەڵ شاندێکی یاوەر لە بارەگای حیزبەکە پێشوازیان لە شاندنی هودا پار کرد.
عەلی باپیر باس لە خۆشحالیی خۆی بەهۆی سەردانەکە کرد و سەبارەت بە چالاکیەکانی حیزبەکەیان زانیاریی دایەوە.
یاپجیئۆغلو باس لە گرنگیی ئەو جۆرە سەردانانە و دروست بوونی یەکێتی کرد و دەست نیشانی کرد، دەبێت ئەو جۆرە سەردانانە زۆر زیاتر ئەنجام بدرێن.
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی ئەو حیزبانەی بۆ ئارامی و خۆشی گەلان بە تایبەتی گەلی کورد کار دەکەن لە ناویان یەکێتی و هاوکاری هەبێت و چالاکیی حیزبەکان سەبارەت بەم بابەتانە گرنگن.
سەردانەکە بە دانوستانی فکری و داوای سەرکەوتن کۆتایی هات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.
بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە لەلایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری مێردینەوە بۆ منداڵان ڕێکخرابوو، بە بەرنامەی کۆتایی دوای ماوەیەک لە پەروەردەکردنی نوێژ کۆتایی هات.
پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالله ئاتلی لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی مەجلیسی ڕاوێژکاری هۆزەکانی مێردین وتی، "تا زووتر ئالوودەبوون دەست پێبکات، جددیتر دەبێت و وازهێنان قورستر دەبێت. تا دەستگەیشتن بە ماددەیەک ئاسانتر بێت، مەترسی ئالوودەبوون زیاتر دەبێت."