لە پارێزگای سلێمانی ٩مین فیستیڤاڵی تاجی زێرین بە بەشداری ٣ هەزار لە کچانی تازەباڵاپۆش بەڕێوەچوو
ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان نۆیەمین ڤیستیڤاڵی تاجی زێڕین بە بەشداری ٣ هەزار لە كچانی تازەباڵاپۆش لە شاری سلێمانی راگەیاند.
فیستیڤاڵەکە لە لایەن رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ئامادە کراوە. ٣ هەزار کچی تازەباڵاپۆش دوای پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداری و وەرگرتنی کۆرسی تایبەت بە باڵاپۆش بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ساڵانە ئەم كەرنەڤاڵە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی باڵاپۆشیدا سازدەكات.
خانەوادەی بەشداربووان و زۆرێک لە هاوڵاتیان بە گەرمی پێشوازیان لە بەرنامەکە کرد و ژمارەیەکی زۆر میدیایی ناوخۆی و دەرەکی گرنگیان بە بەرنامەکە دایەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ٣ هەزار کیژی سەربڵندی سلێمانی، وەڵامی خەونەکانی سەرگەردانەکانیان دایەوە
مامۆستا سەلاحەدین موحەممهد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە تویتێكدا سەبارەت بە فیستیڤالەکە راگەیاند، "کچانی نیشتمان سەروەریەکی مەزنیان بۆخۆیان و خانەوادەیان و بزافی چاکسازی وبۆ ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان تۆمارکرد. ٣٠٠٠ کیژی سەربڵندی سلێمانی تاجی زێڕینی شکۆمەندیان لەسەر نا. وەڵامی خەونەکانی سەرگەردانەکانیان دایەوە.
شوناسی ڕەسەنی میللی وئاینی ژنی کوردیان نمایشکرد، هەر بژین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا