کاروانی ئومێد هاوکاری مرۆیی دەنێرێتە ناوچەی بوومەلەرزە لە مەرعەش

کاروانی ئومێدی مەرعەش هاوکاری مرۆیی دەنێرێتە شاری مەرعەش کە تووشی بوومەلەرزە بوبوو.
کاروانی ئومێدی عەنتاب کە دوای بوومەلەرزەکە دەسی بە چالاکیەکانی لە ناوچەی بوومەلەرزەکە کرد لە مانگی رەمەزانیش بەردەوامە لە چالاکیەکانی. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا دەزگاکە هاوکاری خۆراک و خورما و میوە و گۆشتی سوور و ژمارەیەکی زۆر پێداویستی دیکە ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەکە لە مەرعەش کرد.
مستەفا ئۆزئاسلان سەرۆکی وەقفی کاروانی ئومێدی عەنتاب سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، "هیوادارم ڕەمەزان خێر و بەرەکەت بۆ هەموو جیهانی ئیسلامی بهێنێت. داوا دەکەم ببێتە وەسیلەیەک بۆ ساڕێژکردنی برینی براکانمان لە ناوچە بوومەلەرزەییەکان. ئێمە کاروانی ئومێدی عەنتاب لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە لە مەیدان بووین. لە ڕەمەزاندا لەگەڵ خوشک و براکانمان دەبین. ئێمە بە تەنیا جێیان ناهێڵین. بەم بۆنەیەوە کەرەستەی هاوکاری جۆراوجۆرمان لە سەوزەواتەوە تا نانی بەیانی و خورما و گۆشتی سوور بۆ براکانمان نارد، کە لەلایەن خێرخوازانمانەوە ناردبوو. هاوکارییەکانی مانگی ڕەمەزانمان بەردەوامە. داوا لە هەموو خێرخوازانمان دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان، کە هێشتا ناڕەزایەتییەکانی ناوچە بوومەلەرزەییەکان کۆتایی نەهاتووە. بەبێ هاوکاری ئەوان ناتوانین درێژە بەم کارە بدەین. خوا لەوان رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ڕێگاکان بوونەتە وەک دەریاچە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خوارد.
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.