کاروانی ئومێدی دیاربەکر دەستی بە چالاکیەکانی بۆ مانگی رەمەزان کرد

دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دەستی بە چالاکیەکانی کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی دیاربەکر کە وەکو پردێکە لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند بەردەوامە لە چالاکیەکانی بۆ هاوکاری بە هەژار و نەداران.
کاروانی ئومێد کە هەموو رۆژێک چالاکیەکانی خێرخوازی ئەنجام دەدات ئامادەکاری بۆ مانگی رەمەزان کردووە.
عبدالرحیم کارادەنیز یاریدەدەری سەرۆکی کاروانی ئومێدی دیاربەکر سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکە ژمارەی خانەوادە مەغدوورەکان زیاتر بوونەتەوە و بانگێشتی خێرخوازەکان کرد کە پشتگری لە کاروانی ئومێد بکەن.
هەروەها وتی، "ئێمە وەک کاروانی ئومێدی دیاربەکر لەم ڕەمەزانەدا پاکێتی خواردن و گۆشتی سوور و پۆشینی منداڵمان دەبێت بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان دابین بکەین. ئامانجمان گەیشتن بە هەزاران خێزانە. بەتایبەت بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە کە ئێمە پێی دەڵێین کارەساتی سەدە، مەغدووریەکان زیاتر بوون."
کارادەنیز لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان و دواتر وتی، "کەمێک قورسە بۆ ئێمە لە ژێر زیادبوونی مەغدوورەیەکان هەستین. لەم بارەیەوە داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکەین. بەهیوای ئەوەی هاوکارییەکانیان بگەیەنینە کەسوکاری قوربانیان. خوای گەورە لێیان ڕازی بێت بۆ یارمەتیدانیان. سوپاس و پێزانینی خۆمان دەنێرین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ڕێگاکان بوونەتە وەک دەریاچە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خوارد.
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.