سەردانەکانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ هودا پار بەرەوامن

نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی بەردەوامن لە سەردانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ هودا پار بەهۆی شەهادەتی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە.
رۆژی شەممە لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر بارەگای سەرۆکایەتی هودا پار لە ئەدەنە ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە شەهید بوو و ساڵح دەمیر سەرۆکی هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە بریندار بوو.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و حیزبەکانی سیاسی بۆ پرسە و سەرەخۆشی سەردانی هودا پاریان کرد.
ئیسحاق ساغلام، خەلەف یلماز و حوسێن ئیمیر یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئەنقەرە پێشوازیان لە شاندەکان کرد.
شاندەکانی دەزگای ئاسما کۆپرو، وەقفی وەحدەت، شورای قودس، مەزلووم-دەر بە پێشەوایی پلاتفۆرمی کۆمەڵگاکانی مەدەنی ئەنقەرە سەردانی هودا پاریان کرد.
هەروەها نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و هاوڵاتیان بەشداریان لە سەردانی پرسە و سەرەخۆشی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوێنێ شەو لە سلێمانی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکان.
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.