لە دیاربەکر بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەرنامەی رێزگرتن لە قورئان بەڕێوەچوو

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بە تەوەری رێزگرتن لە قورئانی پیرۆز ئامادە کردەوە و دەیان هەزار کەس بەشداریان لە بەرنامەکە کرد و باس لە ئەرکی مسوڵمانەکان و بەڕێوبەرانی وڵاتانی ئیسلام لە بەرامبەر هێرش سەر قورئان کرا.
بە ئامانجی ئیدانەی کردنی هێرش سەر قورئانی پیرۆز وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بۆ رێزگرتن لە قورئانی کەریم ئامادە کردەوە.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ناو پارێزگا و پارێزگاکانی دەوروبەر بەشداریان لە بەرنامەکە کرد. هەروەها زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە بەرنامەکە کرد.
هەروەها بینرا کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردووە قورئان لە دەستیاندایە. لە بەرنامەکە زۆرجار تەکبیر دەوترا و لە دژی دوژمنانەی ئیسلام دروشم دەدرا. هەروەها وێنەیەکی گەورەی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە ئەدەنە لە مەیدانی بەرنامەکە دابرابوو کە چەند رۆژ پێشتر کاتێک نوێژ دەکرد لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوو.
بەرنامەکە لە کەناڵی رەهبەر تیڤی و رادیۆ ئیسلامییەکانی ناوچەکە بە شێوەی راستەخۆ پێشکەش کرا. بەرنامەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە خوێدنی قورئانی پیرۆز لە لایەن حافز عومەر ئاکگول ئەندامی إتحاد العلماء دەستی پێ کرد.
پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین: ئەگەر ئەم کتێبە لە دەستمان تەنها پرسی کاتە تا ببینە کۆیلەی ڕۆژئاوا
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئەی تورک، کورد، عەرەب، زازا، ئومەتی ئیسلامی! هەستە، بیهەژێنە! خاوەنداری لە کتێبی ژیان بکە. ئەگەر ئەم کتێبە لە دەستمان بکەوێت، پرسی کات دەبێت تا ببینە کۆیلەی ڕۆژئاوا. خاوەنداری لە کتێبەکەت بکە. بڵێ الله اکبر.
ئەی ئوممەتی ئیسلامی پێکەوە بە توندی دەست بە پەنی خوای گەورە بگرن، ڕۆژ ڕۆژی پێکەوە خاوەنداری کردنە لە قورئان.
ئەی بەڕێوبەرانی وڵاتانی ئیسلامی، نێردراوەکانتان لەو وڵاتانە بکشێننەوە کە هێرش دەکەنە سەر ئیسلام و پیرۆزییەکان. عێراق بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی سوێدی داوە. هەروەها مەغریب باڵیۆزی سوێدیشی بۆ ماوەیەکی نادیار کشایەوە. چاوەڕوانین. پێویستە وڵاتانی ئیسلامیی دیکەش هەڵوێستی هاوشێوە بگرنەبەر. هەروەها پێویستە تورکیا ڤیتۆی ئەندامێتی سوێد لە ناتۆدا بکات. هەروەها پێویستە وڵاتانی دیکە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە سەربازی و ئابووری و سیاسییەکانیاندا بکەن.
ئەی ئەو مرۆڤانەی لە نێوان ٨ ملیار کەسدا ویجدانتان نەکوژراوە، هێرش بۆ سەر قورئان هێرشە سەر هەموو مرۆڤایەتی. ناکرێت ئەمە ئازادی بیروڕا بێت. تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو وڵاتانەی ویجدانیان نەکوژاوەتەوە، کاردانەوەی خۆیان نیشان بدەن."
پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر خوێندرا
دواتر عەدنان ئاکگۆنول سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پەیامی وەقفەکەی خوێندەوە.
ئاکگۆنول لە پەیامەکەدا وتی، "پێویستە هەموو موسڵمانان بە یەک دڵی و یەک دەنگی لە دژی سووکایەتی و هێرشی واقیعی سەر قورئان و پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بوەستن.
زانایانی موسڵمان و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوە ناحکومییە ئیسلامییەکان و تەریقەتەکان و جەماعەتەکان نابێ لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر قورئان و حەزرەتی موحەممەد و سوننەتەکەی بێدەنگ بن و هۆشیاری گشتی بەرز بکەنەوە و گردبوونەوە سازبکەن چ لەسەر ئاستی نیشتمانی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕۆشنبیری جەماوەر بکەن.
بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان نابێت بە ئیدانەکردنی ئەو سووکایەتی و هێرشە قێزەونانە ڕازی بن، بەڵکو پێویستە هەنگاوی کۆنکرێتیتر بۆ کۆتاییهێنان بەم کارانە بنێن. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە پەیوەندییە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ سوێد و دانیمارک بپچڕێنن و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتانە دەربکەن.
ئێمە لە کەسایەتی بەڕێز ئەردۆغاندا داوا لە حکومەت دەکەین و دەڵێین؛ پێداچوونەوە بە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپادا، هیچ سوودێکی نییە هەوڵبدەیت ببیتە ئەندامی ئەم یەکێتییە لەکاتێکدا ئەوەندە دوژمنایەتی ئیسلام و مسوڵمانان دەکەن. هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی وڵاتانی ئیسلام یەکێتی خۆیان دروست بکەن."
مەلا بەشیر شیمشەک: سوتاندنی قورئان ئەمڕۆ درێژەپێدەری شەڕی خاچپەرستەکانە لە دژی ئیسلام و مسوڵمانان
دواتر مەلا بەشیر شیمشەک لە سەر ناوی وەقفەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
شیمشەک باسی لەوە کرد کە سووتاندنی قورئانی پیرۆز رووداوێکی تاککەسی نییە و دواتر وتی، "ئەمە هێرشێکی سیستماتیکی و پێشبینیکراوە. ئەوان هەوڵیان دا بە شەڕی خاچپەرستان زاڵ بن بەسەرماندا، بەڵام شێخ و زانا و پیر و ڕێبەرەکانمان سەریان لە بەرامبەریان نزم نەکرد و ئوممەتیشیان ڕادەستی ئەوان نەکردووە. سوتاندنی قورئان ئەمڕۆ درێژەپێدەری شەڕی خاچپەرستەکانە لە دژی ئیسلام و مسوڵمانان.
ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و رابەر لە وڵاتانی ئیسلامی پەیامی ڤیدیۆییان نارد
دوای وتارەکەی شیمشەک پەیامی ڤیدیۆیی ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و رابەر و موفتی و زانا پێشکەش کرا.
عەلی موحیەدین قەرەداغی سکرتێری گشتی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان، محەمەد هندی سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، دکتۆر ئوسامە فەتحی ئەبوبەکر ئەندامی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان، شێخ سامی سەعیدی سکرتێری گشتی شاندی لێکۆلینەوەی فەتوای لیبیا، ئیسلام غەمری یەکێک لە کەسایەتیەکانی جەماعەتی ئیسلامی میسڕ، زانای سوودانی شێخ عەبدولحەی یوسف، پرۆفسیۆر دکتۆر وەسفی ئاشور ئەبو زەید ئەندامی شاندی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان پەیامیان بۆ بەرنامەکە نارد.
هەروەها دکتۆر فائد مستەفا باڵیۆزی فەلەستین لە تورکیا پەیامێکی نووسراو بۆ بەرنامەکە نارد.
مامۆستا محەمەد کۆگتاش: بەڵام دوژمنایەتیکردن بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان دەبێت تێچووی هەبێت
وتاری کۆتایی بەرنامەکە لە لایەن مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پێشکەش کرا.
گۆکتاش بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو وڵاتانەی کە توندترین دوژمنی ئیسلامن دەبێ بزانن کە ناتوانرێت ڕێگری لە قورئان بکرێت و ڕووناکی خوا ناکوژێتەوە و دواتر وتی، "بەڵام دوژمنایەتیکردن بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان دەبێت تێچووی هەبێت. هەرکەسێک بە ئیسلام و قورئان دەقەقێت، پێویستە سنوورەکەی فێری بکرێت. ئەمە تاکە هیوای ئێمەیە. تەواوی ئەوانەی لە ئەنقەرەن دەبێت بە پێی دەرفەتەکانیان بۆ ئەم کارە هەوڵ بدەن. ئێمە وەک خۆشەویستانی قورئان خۆشەویستی خۆمان سەلماند. بەڵام با دوای ئەوە کۆڵ نەدەین. با ئاسوودە نەبن، با بەڕێوبەرانی ولات بە ئەوروپا بڵێن ئەو خەڵکەی دەسەڵاتیان پێداین ئەمەیان لە ئێمە دەوێت. بەم مانایە ئێمە دڵتەنگ نین. ئەوانەی دوژمنایەتی کتێبەکەمان دەکەن شەمشەمەکوێرەن. کتێبەکەمان ڕووناکی خوایە. پێغەمبەرمان ڕووناکی خوایە. خوای گەورە فەرمووی ئەی پێغەمبەر! ئێمە دەتکەین بە شایەتحاڵ، مژدەبەخش، ئاگادارکەرەوە؛ بە ئیزنی خوای گەورە وەک بانگکەرێک بۆ ڕێگاکەی و وەک چرایەکی ڕووناککەرەوە ناردمان. ئەو فەرمان دەکات."
بەرنامەکە بە خوێندنی دوعا لە لایەن مەلا رەمزی ئوچار کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.