سوپاسنامەیەک لە هودا پارەوە
هودا پار سوپاسنامەیەک بڵاو کردەوە بەهۆی پرسە و سەرەخۆشیەکان بۆ شەهادەتی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە ئەدەنە ئەنجام دران.
هودا پار لە هەژمارەی فەرمی خۆی سەبارەت بە رووداوی شەهادەتی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە ئەدەنە و ساڵح دەمیر سەرۆکی هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە بڵاو کردەوە سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە و لایەنانە کرد کە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان راگەیاندبوو.
پەیامەکە بە ئایەتی ١٥٤ی سورەتی بەقەرە دەستی پێ کرد و دواتر هاتووە، "سوپاس بۆ سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەڕلەمان نوعمان کورتولموش، وەزیرەکان، پەرلەمانتاران، سەرۆکی حیزبەکان چ لە ناو وڵات چ لە دەرەوەی وڵات، کە هاودەنگییەکی دڵسۆزانەیان نیشان دا بە هاوبەشکردنی ئازارەکانمان و بە تەنیا جێیان نەهێشتین، بەهۆی شەهیدبوونی سکرتێری پارێزگای ئەدەنەمان ساجد پیشگین، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کارگێڕان و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، ژوورە پیشەییەکان، نوێنەرانی جەمعیەت و جەماعەتەکان، هەرکەسێک کە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش کرد، پەیوەندییان پێوە کرد و پەیامیان نارد، و هەموو براکانمان کە لە ماوەی سەرەخۆشیدا پشتگیریان کردین. جارێکی تر داواکارین خوای گەورە ڕەحم بە براکەمان شەهید ساجد پیشگین بکات؛ هیوای سەبووری بۆ خانەوادەی غەمگین و هاودۆزان و دۆست و هەوادارانی بە تایبەت هاوسەر و منداڵەکانی دەخوازین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.