سەرۆکی گشتیی هودا پار: بێ گومان دەبێت وڵاتانی ئیسلام بەرتەکی سیاسی بەهێزتر نیشان بدەن
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی رێزگرتن لە قورئان وتی، "بێ گومان دەبێت وڵاتانی ئیسلام بەرتەکی سیاسی بەهێزتر نیشان بدەن."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ ئیدانەکردنی هێرش سەر قورئانی کەریم، لە دیاربەکر بەرنامەیەکی رێزگرتن لە قورئان ئامادە کردەوە. زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە هێرش سەر قورئانی پیرۆز هێرشە سەر تەواوی مسوڵمانەکان و جیهانی ئیسلام و پیرۆزیەکانی.
"دەبێت مسوڵمانەکان بە عشق و خۆشەویستی خاوەنداری لە قورئان بکەن"
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە قورئان لە باوەش گیراوە و لە گۆڕەپانەکاندا کاردانەوە هەبووە بە شێوەیەک کە ئەو کەسانە نائومێد بکات کە هێرش دەکەنە سەر پیرۆزی قورئان و دواتر وتی، "لە ئەوروپا پێشتریش چەندین جار هێرش کرایە سەر ئیسلام و پیرۆزیەکانی. هێرش و بێ ڕێزی لە بەرامبەر موسحەب، هێرشە سەر تەواوی مسوڵمانەکان و جیهانی ئیسلام و پیرۆزیەکانی. قورئان کەلامی خوایە و تا قیامەت دەپارێزرێت. ئەوانەی خاوەنداری لە قورئان دەکەن و لە ژیانیان جێبەجێ دەکەن بە ئیزنی خودا هەموو کاتێک عەزیز دەبن. ئەوان هەوڵ دەدەن بە کردەوەکانیان پیرۆزیی قورئان پێشڵ بکەن و زیان بە قورئان بگێنن. شایەد گومانیان کردبێت کە دەتوانن ئەم شتە ئەنجام بدەن بەڵام بە ئزینی خودا، ئەم مەیدانەش شاهێدە، لە شوێنەکانی دیکەی دونیاش مسوڵمانەکان لە مەیدانەکاندانە، ئەم کردەوەیان دەبێتە هۆی نائومێدبوونیان شکەستیان لە هەوڵەکەیان، إن شاء الله. هیچ زیانێک بە پیرۆزی قورئان ناگات و مسوڵمان بە عشق و خۆشەویستیێکی زیاتر خاوەنداری لە قورئان دەکەن. هەروەها شایەد ببێتە وەسیلەی هەستانی هەنێک مسوڵمانەکان کە لە خەودانە."
"بێ گومان دەبێت وڵاتانی ئیسلام بەرتەکی سیاسی بەهێزتر نیشان بدەن"
یاپجیۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە 'هیوادارم ببێتە وەسیلە کە ئەوانەی مسوڵمان نین لێکۆلینەوە لەبارەی قورئان ئەنجام بدەن و ببێتە وەسیلەی هیدایەتیان' و دواتر وتی، "بەڵام ئەو شتەی ئەوان دەکەن هیچ کات قبول ناکەین و تەواوی بەرتەکەکان نیشان دەدەین. هەروەها ئەو وڵاتە ئیسلامیانەی کە ئەو خاکانە بەڕێوە دەبەن کە مسوڵمانان تێیدا دەژین، دەبێ وەڵامی سیاسیی بەهێزتر بدەنەوە. بۆ نموونە حکومەتی عێراق دیپلۆماتکارانی سوێدی دەرکرد و بەرپرسی کاروباری خۆی بانگهێشتکردەوە. پێویستە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ئاستی ژێردەستەیی کەم بکەنەوە، ئەگەر بەردەوامیش بن، بە تەواوی بپچڕێنرێن، هەروەها هەنگاوێک بچنە دواوە و پێکەوە مامەڵە بکەن لە هەر کارێک کە لە پرسەکانی دیکەدا بتوانن بیکەن. ئەمە ئازادی ڕادەربڕین نییە. چونکە شتێک دەرنابڕن و بۆچوونێک دەرنابڕن. تەنها سوکایەتی و هێرشە سەر پیرۆزی مسوڵمانان. ئەوان بەڵای خۆیان دەدۆزنەوە، بەڵام ئەوانەی کاردانەوەیان بەرامبەریان نییە مسوڵمانان و مێژوو تۆماریان دەکەن و ئەوەی کراوە لەبیریان ناچێتەوە."
"پێویستە دەستبەجێ ئەم جۆرە کارە پیسانە بەرامبەر بە پیرۆزی هەموو ئایینە سەماوییەکان تاوان هەژمار بکرێت"
یاپجیئۆغلو باسی لەوە کرد کە پێشتر باس لە هەڵوێستەکەیان لەبارەی سوێد و ناتۆ کردووە و جەختی لەوە کرد کە سووکایەتی بەرامبەر قورئان کارێکی تاکە کەسی نییە و دواتر وتی، "تەنیا کردەوەی چەند سوێدیێک یان هەندێک لە خۆنەزانەکان نییە. روونە کە یاسا و دەسەڵاتی حکومەتی سوێد ئەم کردەوە و بێڕێزییانە دەپارێزێت و بەرگری لێ دەکات. پێویستە دەستبەجێ ئەم جۆرە کارە پیسانە بەرامبەر بە پیرۆزی هەموو ئایینە سەماوییەکان تاوان هەژمار بکرێت و بە توندی سزا بدرێن. ئەگینا، ئەگەر ئەو کارانەی کە خەڵکی باوەڕی جیاواز لە دژی یەکتر وروژێنن، خوا نەخواستە، لە پەتایەکدا بە هەموو شوێنێکدا بڵاوببێتەوە، سبەی ڕەنگە ئەم کاردانەوەیانە زۆر جیاواز بن و ڕەنگە ئەم کۆمەڵگایانە لە دژی یەکتر وروژێنن و بیانخەنە پێگەی شەڕەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.