چالاکی دانیشتن لە ڕۆژی ٨مدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی ئەو خانەوادانەی بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر لە ڕۆژی ٨مدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتنی ئەو خانەوادانەی بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە لە گەرەکی صلاح الدین ئەیووبی شارۆچکەی باغلاری پارێزگای دیاربەکر ئەمڕۆ بەیانی دووبارە بەردەوام بوو.
ئەو خانەوادانەی باسیان لەوە دەکەن منداڵەکانیان ڕەفێندراوە سەر چیا دەڵێن، تا کاتێک منداڵەکانیان نەگەڕێتەوە بەردەوام دەبن لە چالاکی دانیشتن.
لە مانگی ئابدا دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار باسی لەوە دەکرد کە کوڕەکەی ڕەفێندراوە سەر چیا و لە چالاکی دانیشتندا سەرکەوت و منداڵەکەی گەڕایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.