ژمارەی خانەوادەکانی کە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت

ژمارەی خانەوادەکانی کە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ژمارەی خانەوادەکانی کە بۆ دەڕبرینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. کۆتا جار خانەوادەکانی ئۆدوملو و ئایلوو بەژداری چالاکی دانیشتن بوون.
دایک لەتیفە ئۆدوملو کە لە شاری ئۆردو بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، نزیکەی ١٠ مانگ پێشتر کوڕەکەی ئۆزگور ئۆدوملو تەمەن ٢٢ ساڵە کاتێک قوتابی زانکۆی دیجلەی دیاربەکر ڕەفێندرا سەر چیا.
"کوڕەکەم بردن باکووری عێراق"
خانەوادەی ئۆدوملو کە خەلکی سێرتن باسی لەوە کرد، لە تەلەڤزیۆن بینیان کە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت و بۆیە هاتنە ئێرە، وتی: کوڕەکەم قوتابی زانکۆی دیجلە بوو. ڕۆژێک ڕەفێندرا بەیانی لەگەڵ کوڕەکەم قسە کرد بەڵام شەو ئیتر وڵامی تەلەفۆنەکە نەدا. یەکەم جارە بۆ کوڕەکەم دێمە پێش بینای سەرۆکایەتی هەدەپە. بەوانم وت ئێوە کوڕەکەمیان بردوتانە بەڵام ئینکاریان کرد. بەڵام ئەوان بردیانە. ئەو شۆفێرەی کوڕەکەم برد بینیم. کوڕەکەم بردن باکووری عێراق. لەگەڵ خانەوادەکەم ٣ جار چووینە باکووری عێراق. لەوێ دەرگا بە دەرگا گەڕاین بەڵام نەمادۆزی. ١٠ مانگە لە هەموو شوێنێک دەگەڕم بەڵام نادۆزم. هەروەها هاوڕێیێکی کوڕەکەمیش ون بووە.
سالح ئایلو کە لە دیاربەکر بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەی موحەمەد ئایلو بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، چەندین جار بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەم چوومە سەرۆکایەتی هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەڵام بێ سەرئەنجام بوو.
سالح ئایلو باسی لەوە کرد، تاکە ئامانجەکەی گەڕانەوەی منداڵەکەیە.
"نامەوێت کوڕەکەم ببێتە تیرۆرست"
سالح ئایلوو باسی لەوە کرد، ٦ مانگ پێشتر کاتێک کوڕەکەی ڕەفێندرا تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو، وتی: ڕۆژی نەوڕۆز پەیوەندی تەلەفۆی لەگەڵ کوڕی گەورەم ئەنجام دەدەن. کاتێک کوڕی گەورەم جەواب نادات پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کوڕی بچووکم ئەنجام دەدەن. کوڕەکەم بە براکەی دەڵێت هاوڕێی تۆیە و تەلەفۆنەکە پێ دەدات. نازانم پێم وایە هەڕەشە لە کوڕەکەم دەکەن. کوڕەکەم دەچێتە بەژداری گردبوونەوەی نەوڕۆز دەبێت. دوای ٢٢ی ئازار ئیتر هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەم بە دەست نەهات. پەوەیندی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئەو کەسە ئەنجام دا کە ٢٣ی ئازار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کوڕەکەم ئەنجام دابوو. ئەویش وتی، کوڕەکەت لە سەر چیایە. لەگەڵ ئەو کەسە دیدارم کرد، ئەویش وتی بۆ چی شکایەتت کردوە لای پۆلیس. دواتر بە من وت "من لە دەوڵەت ناترسم بۆ چی شکایەت دەکەی." منیش وتم "واز لە داواکەم دێنم. تەنها چارەسەریەک بدۆزە و کوڕەکەم بهێنە." دەزانێت لە کوێیە و ناوێ نهێنیەکەی چیە. ناوی نهێنیەکەی تێکۆشەڕە. سەردانی هەدەپەم کرد، وتیان تەنها پارتێکی سیاسین و سەرقالی ئەو جۆرە شتانە نابن. نامەوێت کوڕەکەم ببێتە تیرۆرست. چی دەبێت با بێت کوڕەکەم دەوێ. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەمیر کایا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "ئێوە بەخەڵکتان دەوت 'تەنها بەڕێژەی نزیکایەتیتان لەم دەوڵەتە بەهایتان هەیە' و واتان کرد کورد هەست بە بێ نرخ بکات."
دکتۆر مستەفا شەنتۆک سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار وتی، "هەرکەسێک لە تورکیا دەژی، پێویستە خۆی لە دەستووردا ببینێتەوە، باوەڕی بەوە هەبێت کە دەستوور قسەیان لەگەڵ دەکات و بە دڵ و گیان باوەڕی پێی هەبێت."
ئیسحاق ساغلام بەرپرسی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار، لە وۆرک شۆپێکدا کە پارتەکەی ڕێکیخستبوو، وتی، "دەستوورێک کە دادپەروەری و مافەکان تێیدا زاڵ بن، دەوڵەت وەک ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی میللەت سەیر بکرێت، و لەگەڵ بیروباوەڕ و بەهاکانی نەتەوەکەمان لە ئاشتیدا بێت، خواستی هاوبەشی ئێمەیە. دەستوورێک کە لە ئیرادەی میللەت سەرچاوەی بگرێت سروشتیترین بژاردەیە."