لە دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو بوو: منداڵێک ون بووە
لە دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو بوو، ١٥ کەس ڕزگار کران و چالاکیەکان بۆ دۆزینەوە منداڵێک کە ون بووە بەردەوامە.
لە دەریای ئیجە لە نزیکەی ناوچەی یالیکاڤاکی شارۆچکەی بۆدروومی پارێزگای موغلا بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو بوو، ١٥ کەس ڕزگار کران و چالاکیەکان بۆ دۆزینەوە منداڵێک کە ون بووە بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوی فەرماندایەتی ئاسایشی کەناری دەریا باس لەوە کرا، لە ئەنجامی چالاکیەکانی ڕزگار کردندا ١٤ کۆچبەر و گومان لێکراوێک (تورک) بە زیندووی ڕزگار کران. کۆچبەران باسیان لەوە کرد کە ١٦ کەس بوون و بۆیە چالاکیەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرێک (منداڵێک) بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە دوای پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێیە.
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.