شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی میدیایی ئامادە کردەوە و باس لە چەند پرسێکی گرنگی رۆژەڤ کرد.
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە وەک هەموو جارێک یەکەم پرسیان غەززەیە و وتی، "جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەناری غەززە بە تەواوی وەحشیەتەکەی بەردەوامە. لە تەواوی شوێنەکانی کە سەهیۆنییەکان دەکشێنەوە گۆڕەکانی بە کۆمەڵ و تەرمی پارچەبووی منداڵەکان دەدۆزرێتەوە. ئەوانەی زیندوو دەمێننەوە رووبەڕووی بۆردومانەکان دەبن. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە پشتگری ئەمریکا تەنها خوشک و برا فەلەستینییەکانمان ناکوژێت بەلکو بۆ ئاشتی ناوچەکە و تەواوی دونیا هەڕەشەیە. هۆکاری ڕاستەخۆ یان ناڕاستەخۆی تەواوی ئالۆزی و کێشەکانی ناوچەکە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و ئەمریکای پشتگرەکەیە."
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "دەبێت تەواوی لایەنگرانی مرۆڤایەتی، ئاشتی و دادپەروەری لە دژی هەڕەشەی هاوبەش لە دژی مرۆڤایەتی بەرەی هاوبەش دروست بکەن. بۆ شکەستی رژێمی سەهیۆنی و پشتگرەکانی کە لە دژی مرۆڤایەتی و ئیسلام شەڕ دەکەن هەرچی پێویست بێت دەبێت ئەنجام بدرێت. رژێمی داگیرکەر لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٥ هەزار کەسی کوشتووە کە زیاتر لە ١٦ هەزاریان منداڵن. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە لە بەرامبەر ئەو رەوشە بێ دەنگن و پشتگری لێ دەکەن؛ چالاکیی وڵامدانەوەی مافداری ئێرانی ئیدانە دەکات و پشتڕاست دەکات کە هاوبەشی تاوانەکەن."
"دەبێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ئامانج و یەکەم رۆژەڤی هاوبەشی تەواوی لایەنگرانی دادپەروەری بێت"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بە پایتەختی قودس ئامانج و یەکەم رۆژەڤی هاوبەشی تەواوی لایەنگرانی دادپەروەری بێت و وتی، "هەروەها ڤێتۆکردنی پێشنیاری ئەندامبوونی بەردەوامی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا نیشان دەدات کە پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی تەنها تێپەڕاندنی کات و سەرقاڵکردنێکە. هەروەها ئەم رەوشە نیشان دەدات کە رێکخستنەکەی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت ئەرکەکەی بۆ مسۆگەر کردنی ئاشتی جێبەجێ بکات. دەبێت کۆتایی هێنان بە بوونی گشتیی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی فەلەستین، دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و دەسەڵاتداری فەلەستین بە پایتەختی قودس ئامانج و یەکەم رۆژەڤی تەواوی لایەنگرانی دادپەروەری بێت. دەبێت رێگە نەدرێت کە رۆژەڤەکانی دیکە شوێنی ئەم رۆژەڤە بگرێتە."
"دەبێت بنکەکانی کە خزمەت بە ئاسایشی ئەمریکا و ناتۆ دەکەن دابخرێن"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە سەبارەت بە پرسی غەززە بانگێشتی حکومەت کرد و وتی، "بەم وەسیلەیە بانگێشتەکەمان بە حکومەت دووبارە دەکەینەوە. نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت. دەبێت ئاسمان و ئاوەکانی تورکیا بە رووی رژێمی داگیرکەر دابخرێن. هەروەها دەبێت بنکەکانی کە خزمەت بە ئاسایشی ئەمریکا و ناتۆ دەکەن دابخرێن."
"لە کاتێکدا گەلەکەمان لە خەباتدایە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، پێداگری لەسەر شارەوانیی خۆنمایشکردن، نەبوونی ئەخلاقییە"
لە کۆتاییدا دەمیر هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە لوکس و خۆنمایشکردن لە شارەوانییەکان کرد، کە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان جارێکی دیکە هاتە رۆژەڤ و بوونەتە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی وڵات.
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "دوای هەڵبژاردن رۆژەڤی تورکیا بووە قەرزی شارەوانییەکان و لوکس و خۆنمایش کردن! شارەوانییەکان بۆ چی ئەوەندە قەرز دەگرن؟ لە کاتێکدا گەلەکەمان لە خەباتدایە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، پێداگری لەسەر شارەوانیی خۆنمایشکردن، نەبوونی ئەخلاقییە. ئێمە وەک هودا پار ماڵ و سامانی گشتی وەک ماڵی یەتیمەکان دەبینین و بەو تیروانینە خزمەت دەکەین. پیرۆزبایی بەڕێز سەمیر ئۆزهان سەرۆکی شارەوانی قەزای عەینکافی باتمان کە یەکێکە لە شارەوانییەکانی کەمیاب کە قەرزی نییە و تەواوی سەرۆکی شارەوانییەکان کە دەست بە حەرام نادەن دەکەم و داوای سەرکەوتن دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.