پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی نەبی بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکخست.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "پێغەمبەرەکەمان لە تەواوی کردەوەکانی بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا بوو! لە جەنگ، جیهاد پێشەوا بوو، هەروەها لەبارەی ئوممەتبوون و پەروەردە و لەناوبردنی گومانەکان رابەر و پێشەوا بوو. وەک پێغەمبەرێک پێش لە هەموو شتێک سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە ڕێگەی عیبادەت و دوعا و پشت بەستن بە خودا و ئامادەکاری و پلاندانان بۆ هەموو شتێک. بۆیە لە بەدر سەرکەوت. لە بەرامبەر هەزار کەس رابەری ٣٠٠ کەس بوو. لەگەڵیان ئەسبێکیش نەبوو! لەبەر ئەوەی دوعای کرد، پشت بە خودا بەست سەرکەوت. بۆ نموونە لە شەڕی بەدردا پێغەمبەر هات و خێمەی لە شوێنێک دانا کە سوودی لە خۆر وەرگرتبێت. بەم شێوەیە خۆر بەر چاوی بێباوەڕان دەکەوێت و بێباوەڕان ناتوانن بە ڕوونی بیانبینن. چادرەکەی و سوپاکەی لە شوێنێکدا دیزاین کردووە کە سوودی لە ئاو وەرگرتووە و کەمپیان کردووە، قوڕەیشیش لە ئاو بێبەش بوون. دوعای دەکرد و بەم شێوەیە خودا سەرکەوتنی پێبەخشی."
قەرەداغی لە بەردەوامی وتی، "لە غەزوەی ئوحوددا گوێ لە فکرەکانی ئەوانەی مسوڵمان نین گرت. لە شەڕی خەندەق تاکتیکی فارسەکانی بەکار هێنا. بە وەرگرتنی فکری سەلمانی فارسی بەربەستێکی گەورەیان دانا. لە فەتحی مەککە بە هەمان شێوەیەی لە عیبادەت و مرۆڤایەتی پێشەوا بوو لە جیهادیش بووە نموونەیەکی پێشەوا و رابەربوون. ئوممەتێکی گەورەی دروست کردبوو و عەرەبەکانی لە جەهالەت بەرەو رەبانیەت برد. ئەوانی کردە بە ئوممەتێک کە ناوی 'بەخێرترین ئوممەت'ـی وەرگرت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی مرۆڤەکانی کە نەبوونەتە ئەسیری سەهیۆنیزم لە دژی جینۆساید بوەستن و دەنگیان بەرز بکەن."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."