دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانیانی مسوڵمان وتی، "خوشک و براکانم، بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانتان لە مەیدانەکان، هیچ کات رانەوەستن. بەردەوام بن لە پشتگری کردن لە غەززە، تۆفانی ئەقسا و موجاهیدەکان."
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کراوە دەستی پێ کرد.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
دکتۆر نەواف تەکروری بە حەمد و سەڵات و سەلام دەستی بە وتارەکەی کرد و دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ لە پێش چاوی تەواوی دونیا لە فەلەستین بە تایبەت لە غەززە کۆمەڵکوژی و جینۆساید ئەنجام دەدرێت و منداڵ و ئافرەت و گەلی بێ تاوان بۆردوومان دەکرێن.
دکتۆر نەواف تەکروری وتی، "لە سەرەتا دەمەوێت سوپاسگوزاری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و إتحاد العلماء بکەم بەهۆی ئامادە کردنی بەرنامەیەکی ئەوەندە گەورە. ئەوان ئێستا جیهادی پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام دووبارە دەکەن. یا رسول الله! ئێستا لە دونیا و دیاربەکر براکانمان بۆ بەرزکردنی ناوەکەت کۆبوونەتەوە. بۆ زیندووکردنەوەی سوننەتەکەت بەڕێوە کەوتوون."
"تۆفانی ئەقسا دوژمنانی ئیسلامی زەلیل کرد"
تەکروری لە بەردەوامی وتی، "زانا و خوشک و برایانی بەڕێز! پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام کاتێک بەرەو بەدر بەڕێوەکەوت بۆ وەرگرتنی ماڵ و سامانی مسوڵمانەکان کە لە لایەن موشریکەکان دەستبەسەرداگیرابوو بەڕێوە کەوتبوو. پەروەردگارمان ئاواتی خواست شەڕی بەدر جیاکردنەوەی حەقیقەت و باتڵ بێت و ئامرازی بەرزکردنەوەی ناوی اللە بێت و باتڵی زەلیل کرد. ئەو قوربانیانەی دەیدەین بۆ جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاست و قوربانیدانی ژیانی خۆمان لەوێ باشترە لەوەی بگەینە کاروانەکەی ئەبو سوفیان. لە تۆفانی ئەقسا موجاهیدەکان بۆ ئەم کارە دەستیان پێکرد؛ ئەوان دەیانویست برا دیلەکانیان رزگار بکەن و ئازادیان بکەن، هەروەها بە هەموو دونیا نیشان بدەن کە مزگەوتی ئەقسا شوێنی بازاڕکردن نییە و نادرێت بە کەس. بەڵام خوای گەورە لە تۆفانەکەی ئەقسادا ئەمەی دابەزاند؛ تۆفانی ئەقسا چاکەی بۆ هەموو مرۆڤایەتی هێنا و بە هەموو مرۆڤایەتی نیشان دا کە ڕزگاری چۆن دەبێت و دوژمنانی ئیسلام زەلیل کرد."
"بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانتان لە مەیدانەکان"
دکتۆر نەواف لە بەردەوامی وتی، "کی گومان دەکرێت کە حلف الفضول دووبارە ببێتەوە؟ بە جووەکان و مەسیحییەکان... تۆفانی ئەقسا هەمووی ئەوانەی ئەنجام دا. ئەمڕۆ لە ئەمریکا، ئەلمانیا، ژاپۆن، فەڕەنسا و زانکۆکانی ئەمریکا مرۆڤەکان هەستاون و کاریگەی تۆفانی ئەقسایان بە ئێمە نیشان دا. لە رۆژی تەبوک ئەم شتە دەبینین خوشک و براکان؛ مسوڵمانەکان وەک حەزرەتی ئەبوبەکر، حەزرەتی عومەر ماڵ و سامانیان لە رێگای خودادا فیدا کرد. هەروەها غەزوەی تەبوک بەشێکی دیکەی مرۆڤەکان نیشان دا. ئەوان مونافیقەکان بوون. ئەو مونافیقانە سووکایەتیان سەدەقەکان دەکرد. خودا ئەو مونافیقانەی نیشانی ئێمە دا و ئەوانی رەزیل کرد. ئەمڕۆ گروپێکی مرۆڤ دەرکەوتوون. تۆفانی ئەقساش دوو گروپ مرۆڤی نیشانی ئێمە دا. مرۆڤەکانی وەک ئێوە کە پشتگری لە برا مومینەکان دەکەن. هەروەها مونافیقەکانیش دەرکەوت. خائینەکان دەرکەوتن. هەروەها خیانەتی هەنێک لە سەرکردەکانی جیهانی ئیسلام دەرکەوت."
دکتۆر نەواف تەکروری لە کۆتاییدا وتی، "بەڵێ براکانم دەمەوێت موژدەیەک بە ئێوە بدەم. چاوەڕوانی سەرکەوتنی برا موجاهیدەکان نین چونکە ئەوان سەرکەوتوون. ئەوە موژدەیەکە بۆ ئێوە. خوشک و براکانم، ئەوان لەو جەنگە سەرکەوتن. داوامان لە ئێوە ئەوەیە؛ بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانتان لە مەیدانەکان. هیچ کات رانەوەستن. بەردەوام بن لە پشتگری لە غەززە، تۆفانی ئەقسا و موجاهیدەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.