وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردووە پەیامەکەی بۆ بەرنامەی ئەمساڵ بڵاو کردەوە و دەستنیشانی کرد کە حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهاد، عەدالەت، مەرحەمەتە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردەوە.
مەناف ئادیەمان ئەندامی دەستەی ئامادەکاری مەولدی پێغەمبەر پەیامەکەی ئەمساڵ خوێندەوە کە بە تەوەری "رێبەری جیهادی حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کراوە و لە پەیامەکە گرنگی بە غەززە و فەلەستین درا.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
حەمد تایبەتە بۆ خودای کە پەروەردگاری تەواوی جیهانە. صەلات و سەلام لە سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد ئالی بەیت و ئەصحابەکەی بێت
١) رزگاری گەلە مەزلومە ستەملێکراوەکان بە جیهاد مومکینە:
"رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەدە."
تاکە رێگای رزگاری لە بەرامبەر ستەمکار و موستەکبیرەکانی کە جوگرافیای مەزلومیان خوێناوی کردوون؛ دروستبوونەوەی دووبارەی رووحی جیهادە.
"بۆچی ئێوە ناچنە خەزا لەڕای خودا و لە بەر هێز لێ گیراوەکان؟ لە بەر پیاوان و ژنان و منداڵانێ کە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان! لەم شارە وا خەڵکەکەی ناهەقیکارن، ڕزگارن کەو لە لای خۆتەوە یار و یاوەرێکما بۆ دیاری بکە.!"(نیسا-٧٥)
٢) زیندووبوونەوە و بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمان بە فێربوون و ژیان بە پێی ئیسلام مومکینە:
"رێبەری زانست حەزرەتی موحەممەدە."
دەرمانی تەواوی برینە خوێناویەکانمان بە تایبەت پرسی غەززە: بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمانە. بە شێوەیەکی بە هێز پشتگری دەکەین لە پێویستیی تێکۆشان لە بەرامبەر داگیرکەرانی سەهیۆنی و پشتگرییەکانیان لە تەواوی دونیا، فەتواکانی زانایان کە پشگتری لە تێکۆشانی رزگاری غەززە، قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ژێر ئەسارەت و داگیرکەری دەکات، تەواوی خۆپیشاندان و بەرنامەکانی موسڵمانەکانی کە پشتگری بە کردەوە بەم تێکۆشانە دەدەن.
٣) پاراستنی باوەڕی و پیرۆزییەکانمان بە بەهێزبوون مومکینە:
"رێبەری شمشێر حەزرەتی موحەممەدە."
"دۆزی مزگەوتی ئەقسا و قودس" بۆ مسوڵمانەکان پیرۆزیێکە ناتوانن وازی لێ بهێنن. "جیهادی غەززە و تێکۆشانی قودس و مزگەوتی ئەقسا" ئەم پیرۆزیە بە خۆیەتی. هۆکاری هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیش ئەم راستیەیە. جواترین وڵام بە هێرشەکانی بێ ئینسافانە بۆ سەر پیرۆزی و بەهاکانمان؛ دامەزراندنی هێزی سەربازی و سیاسیە.
٤) وەدیهاتنی برایەتی و یەکگرتوویی؛ بە بەزەیی، نزیکبوونەوە و یارمەتیدان مومکینە:
"پێغەمبەری مەرحەمەت حەزرەتی موحەممەدە."
رابەرانی وڵاتانی کە مسوڵمان نین لە پشتگری لە داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبوو. ئەم رەوشە جارێکی دیکە راستیی "کوفر یەک میللەتە" دەریخستووە. بەڵام غەززەی کە رووبەڕووی ستەمێکی نەبینراو بووە لە لایەن بەناو بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان بە تەنها جێ هشتراون. ئەمە لاوازیێکە قابلی قبول نییە.
ئێمە وەک ئوممەتی ئیسلام لە بەرامبەر برا ستەملێکراوەکانمان بەرپرسیارەتیمان هەیە. بەشداری ئەوانەی دەرفەتیان هەیە لە جیهاد، هاوکاری و پشتگری ماددی، دوعا کردن، بایکۆت لە بەرامبەر وڵاتانی ئیمپریالیست، چالاکییەکان بۆ هاوکاری و هاودەنگی، ئیدانە و پرۆتێستۆ کردنی ستەمکاران، ئاگادارکردنی کۆمەڵگا هەنێکە لەوان. رێگای رزگاری لە بارودۆخی پارچە پارچە بوون و لاوازی؛ دامەزراندنی برایەتی و مەرحەمەتێکی بەهێزە لە نێوان مسوڵمانەکان."
٥) دامەزراندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری دادپەروەری حەزرەتی موحەممەدە."
ئەو جینۆسایدەی کە لە غەززە ئەنجامدرا دەریخست کە هیچ چەمکێکی ماف و یاسا کە لەلایەن بەربەریزمی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەندراوە، کە لە لێواری ئیفلاسدایە، واقیعی نییە. یاسای نێودەوڵەتی و بەناو دادگاکانی داد و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە بێماناکانی وەک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها قەڵغانێکن کە ستەمکار دەپارێزن. ئاشتییەک کە هەموو مرۆڤایەتی بگرێتەوە؛ تەنها بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە.
٦) ئاشتی و خۆشی جیهان بە کەشوهەوای رەحمەتی ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری رەحمەت حەزرەتی موحەممەدە."
ستەمەکانی لە بەرامبەر مسوڵمانەکان لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دونیا ئەنجام دەدرێت بە تایبەت لە غەززە رووی راستیی بەربەریزمی ئەمریکای شەیتانی گەورە و رۆژئاوا نیشان داوە. هەروەها رووی راستی خائینەکانی فڕۆشڕاوی ناوخۆیی کە دەڵێن "حەماس رێکخراوێکی تیرۆریە" نیشان داوە. ئەوانەی کاتێک ستەملێکراو مسوڵمان بێت ویجدانیان لا دەبەن مەحکومی لاپەڕەکانی تاریکی مێژوو دەکرێن.
سەرەڕای بەڕێوبەرانی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان، بوونی کەسانێک کە ئیدانەی ئەو جینۆسایدە نامرۆڤانەیە دەکەن کە لە غەززە ئەنجام دراوە، هیوایەکە بۆ ئاشتی جیهانی. سڵاو لەو گەلە خاوەن ویجدانانە بێت لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگ نابن و دین، زمان، نەژادەکەی هەرچی بێت دژایەتی ستەمی وەحشیانە دەکەن و هەڵوێستێکی مرۆڤانە نیشان دەدەن. ئومێدی پێکەوە ژیان تێگەشتنە لە رێککەوتنی مەدینە.
٧) خۆشی کەس، خانەوادە و کۆمەڵگا تەنها بە پابەندبوون بە ئیسلام مومکینە:
"رێبەری رزگاری حەزرەتی موحەممەدە."
بە دەستی پیسی لایەنەکانی ئەهلی ئیفساد کۆمەڵگایەکی بێ رەگەز و عیفەت دەسپێنرێت. بەناو رێککەوتن و پرۆژەکانی کە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی پشتگری لێ دەکرێن؛ بۆ تەواوی دونیا تەنها نەوەکانی بەتاڵ و بێ شەرمی بەرهەم دەهێنن. رێگای پاراستنی کەس و کۆمەڵگای مسوڵمان لە بەرامبەر ئەم بێ حەیاییە؛ تێگەشتنە لە عیفەت و نامووس.
ئاوەدانکردنەوەی خێزانە شکاوەکان، ئاشتی شکاو و بەختەوەریی بەدواداچوون؛ پابەندبوون بە پێوەرە ئیلاهییەکانە. دامەزراندنی زمانی یەکتری خۆشەویستی و سۆز لە نێوان هاوسەرەکاندا گەرەنتی بەختەوەریی دوو جیهانە. تەربیەی منداڵەکان مەرحەمەت و خەمخۆرییە. جواترین رێگای پاراستنی ئاشتی و خۆشی کۆمەڵایەتی چاودێری پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکان و سیلەی رەحمە.
٨) تاکە رێبەری گەنجایەتی موسڵمان حەزرەتی موحەممەدە:
"جوانترین نمونە حەزرەتی موحەممەدە."
زیادبوونی رووداوەکانی توندوتیژی، ناخۆشی و تێکچوونی متمانە گەشتووە ئاستێک کە ئیتر ناتوانرێت تەحەمول بکرێت. گەنجەکانی کە دوور لە بەهاکانی مەعنەوی و تەربیەی ئیسلام پەروەردە دەبن تووشی کێشەکانی دەروونی دەبن. ئەم هۆکارانە لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو گەنجاندایە. ئهم بارودۆخه؛ ئاژاوە و شێتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات. بوژانەوەی گەنجێکی موسڵمان کە بەڵێنی ئومێد و داهاتوو دەدات؛ بە واتای وەرگرتنی پەروەردەی ئیسلامی و نموونەی ئەسحابە.
٩) سەرچاوەی ئەخلاقی جوان و بەرخۆدانی مەعنەوی سوننەتی سەنییەیە:
"رێبەری ئەخلاقی جوان حەزرەتی موحەممەدە."
"بێژە ئێوە ئەگەر خوداتان خۆش دەوێ، شوێن من کەون هەتا خوداش خۆشی بوێن و لە گوناهانیشوو ببوورێ. دیارە خودا خەتابەخش و دلۆڤانە."(ئال عیمران-٣١) پێگەیشتن لە عیبادەت و ئەخلاقی باش؛ بە شوێنکەوتنی قورئان و سوننەت مومکینە. دەرمان تەواوی کێشە و دەردەکان؛ بە ناسین و تێگەشتن و ژیانبە پێی سوننەتی حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) مومکینە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.