پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، "پشتگری لە خوشک و برا فەلەستین و غەززەییەکان بە پێی شەرع و عەقل و مرۆڤایەتی واجبە."
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کراوە دەستی پێ کرد.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
قەرەداغی بە حەمد و سەڵات دەستی بە پەیامەکەی کرد و باس لە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد.
"پێغەمبەری بەڕێزمان بۆ دونیا و ئاخیرەت نمونەیە"
عەلی قەرەداغی وتی، "لەگەڵ ئەوەی گەرمە ئەم مەیدانەتان پڕ کرد. خودا لە هەمووتان رازی بێت. برایانم ناتوانین گەورەیی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) و سیفەتەکانی لە هیچ مرۆڤێکدا بدۆزینەوە. کاتێک سەیری سەرکردە و رێبەرە گەورەکان دەکەین بە درێژایی مێژوو، تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان یان بە تەواوی بە مانایەکی ئوخرەوی دەردەکەون یان دونیەوی دەردەکەون. ناتوانن هەموو تایبەتمەندییەکان لەخۆ بگرن. ئێمە لەم سەدەیەشدا ئەمە دەبینین. دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لە زانست و مەعریفە و تەکنۆلۆژیادا پێشکەوتنیان کردووە، بەڵام لە ئەخلاق و دادپەروەری و فەزیلەتەکانی مرۆڤ بێبەش بوونەتەوە. ئەمەش لە هەڵوێستی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر غەززە و فەلەستینیشدا دەبینین. لە لایەکی ترەوە کاتێک سەیری گەلانی تر دەکەین بایەخ بە زانست و تەکنۆلۆژیا نادەن، بایەخ بە گەشەسەندنی شارستانیەتەکان نادەن. خوشک و براکانم! پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەم دونیا و هەم ئاخیرەتی بەیەکەوە هێشتەوە."
"پێغەمبەرەکەمان خاوەن جوانترین ئەخلاق بوو"
قەرەداغی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە خودا لە قورئانی کەریم بە ئێمەی راگەیاندووە کە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام خاوەن جوانترین ئەخلاقە و دواتر وتی، "خوشک و براکانم، دەبینە شاهێدی هەنێک لە رووداوەکان لەگەڵ قورەیش لە ژیانی پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام. پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام کە ١٣ ساڵ لە مەککە بوو تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە بوو. ئەسحابەکانی شەهید بوون. ئەسحابەکانی ئافرەت شەهید بوون. لە قۆناغی مەدینەدا ٨ ساڵ لە بەرامبەر موشریکەکانی مەککە شەڕی کرد. بەڵام پێغەمبەر دوای فەتحی مەککە تۆڵەی نەکرد و بەوان وت کە ئێوە ئازادن. هەموومان دەزانین کە جووەکانی مەدینە هەموویان هەوڵیان دا پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام بکوژن. لە بەرامبەر پێغەمبەر شەڕیان کرد. لەگەڵ سوپای دوژمن یەکگرت و هەوڵی لەناوبردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)یان دا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە خوای گەورە لە ئاسمانەوە ئایەتەکانی بۆ جولەکەیەک دابەزاند کە تۆمەتبار بوو بە دزی. کاتێک پێغەمبەر (د.خ) ژنێکی بینی کە لە شەڕێکدا دەکوژرێت، وتی: ئەم ژنە شەڕی نەدەکرد، بەڵام تۆ کوشتت، بە دڵنیاییەوە من دوورم لەو کەسەی کە ئەم کارەی کردووە. برایانم ئەم نموونانەم لە ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)ەوە بۆ ئەم هۆکارە هێناینەوە: بۆ ئەوەی بتوانن بەراوردیان بکەن لەگەڵ کوشتنی برا موسڵمانەکانمان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و سەهیۆنییەکانی ئەمڕۆ لە غەززە. هەتا تۆفانی ئەقسا ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکییەکان باسیان لە مافی ژنان و مافی نەخۆش و پاراستنی نەخۆشخانەکان و مافی منداڵان و مافی مرۆڤ دەکرد، بەڵام هەموو ئەو یاسایانەیان لە غەززە و فەلەستین دایاننابوو پێشڵ کرد."
"یاساکانی ئەوروپا سوودی نە بۆ عەرەبەکان، نە بۆ تورکەکان نەش بۆ کوردەکان هەیە"
دکتۆر قەرەداغی لە بەردەوامی وتی، "خوشک و براکانم، ئێستا دەبینین کە ئەو یاسایانەی ئەوروپییەکان بە خۆیان داناون لە ناوچوونەتەوە. بۆیە ئێستا مرۆڤایەتی پێویستیی بە نیزامی ئیسلام و دادپەروەری ئیسلام هەیە. ئەمڕۆ بۆتان باس لە صلاح الدین ایوبی دەکەم. ئێوە نەوەکانی صلاح الدین ایوبین. ئێوە کوردەکان وەک صلاح الدین ایوبی کە قودسی ئازاد کرد و دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند و قارەمانبوونەکەی لە تەواوی دونیا بڵاو بوو، ئێستا ئێوە کوردەکانیش دەبێت شوێنکەوتووی صلاح الدین بن و شوێنکەوتووی گەورەترین رێبەر موحەممەد موستەفا علیه الصلاة السلام بن. خوشک و براکانم، گەلی عەرەب، تورک و کورد ئەوروپایان تاقیکردەوە، یاساکانی ئەوروپایان تاقی کردەوە بەڵام یاساکانی ئەوروپا سوودی نە بۆ عەرەبەکان، نە بۆ تورکەکان نەش بۆ کوردەکان هەیە."
"پشتگری لە براکانمان لە غەززە و فەلەستین واجیبە"
قەرەداغی لە کۆتاییدا وتی، "خوشک و براکانم، دەمەوێت لە کۆتاییدا بە ئێوە و تەواوی دونیا ئەم شتە بڵێم: جگە لە ئیسلام هیچ شتێک نییە مافەکانی ئێوە بدات. بۆیە دەبێت دوبارە بگەڕینەوە لای ئیسلام. تاکە دین کە جیاوازی ئەنجام نادات ئیسلامە. خوشک و براکانم، پشتگری لە خوشک و برا فەلەستین و غەززەییەکان بە پێی شەرع و عەقل و مرۆڤایەتی واجبە و دەبێت لە هەموو شوێنێک پشتگری لەوان بکەین. لێرەوە سوپاسگوزاری إتحاد العلماء و ئەڤیندارێن پێغەمبەر دەکەم. سوپاسگوزاری ئێوە گەلەکەمان دەکەم کە ئەم مەیدانەتان پڕ کردووە. لەگەڵ ئەوەی گەرمە لێرە کۆبوونەتەوە. إن شاء الله لە رۆژی قیامەتی لەگەڵ پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام دەبین. لە حەوزی کەوسەر لە دەستە پیرۆزەکانی ئاو دەخۆینەوە و جارێکی تر تینوو نابین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.