لە گوندی قونزێرپی شارۆچکەی ستەورێی پارێزگای مێردین بەهۆی شۆرتی کارەبا لە ناو زەویێک ئاگر دەرکەوت و ٧ دۆنم گەنم سووتا.
رووداوەکە لە گوندی قونزێرپی شارۆچکەی ستەورێی پارێزگای مێردین بەهۆی شۆرتی کارەبا رووی دا.
ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا گەورە بوو و لە دەوروبەر بڵاو بوویەوە.
ئاگرەکە لە ئەنجامی هەوڵەکانی هاوڵاتیان کۆنترۆل کرا.
تیمەکانی ئاگرکوژینەوە دەستیان بە چالاکییەکانی ساردکردنەوە کرد.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ دۆنم گەنم سووتا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە چوارچێوەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرش سەر پەنابەرانی سوریایی وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی."
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان گەشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
شەلال گەدۆ نوێنەری ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە ئۆپۆزسیۆنی سوریادا راگەیاند کە پارتی یەکێتی دیموکرات کە لقی سوریای پەکەکەیە ئامانجەکەی لەناو بردنی دۆزی کوردی لە وڵاتە.