"ڕەفێندراوەکان لە سەر ڕێگای هەدەپە دەڕفێنرێن"
عەلی پۆلات کە براکەی سەرباز بوو و لە لایەن پەکەکە ڕەفێدنراو و کوژرا بۆ پشتگری سەردانی ئەو خانەوادەیانە کرد کە لە پێش بارەگای هەدەپە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
چالاکی دانیشتنی ٥٤ خانەوادە لە پێش بارەگای هەدەپە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە ڕۆژی ٣٧مدا بەردەوامە.
عەلی پۆلات کە براکەی فەردی پۆلات کە سەرباز بوو و لە لایەن پەکەکە ڕەفێدنراو و کوژرا بۆ پشتگری لە شاری عوسمانیە هاتە و سەردانی ئەو خانەوادەیانە کرد کە لە پێش بارەگای هەدەپە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
پۆلات باسی لەوە کرد، لەگەڵ چەک لە دەستی براکەی نەبوو لە لایەن پەکەکە ڕەفێندرا، وتی: ئەوانە تەنها لە بەرامبەر بێ چەکەکان و فەقیر و هەژارەکان بە هێزن. بەڵام هەموو کەس دەزانێت ناوەندی سەرەکی قەندیل بارەگای هەدەپە لە پاریزگای دیاربەکرە. هەموو کەس ئەوە دەزانێت. منداڵی هیچ یەکێکیان بینیتە لە سەر چیا بێت؟ هەموو جارێک منداڵی فەقیر و هەژارەکان دەڕفێنن سەر چیا و پەروەردەیان دەکات. هەموومان کوردین، تورکین ئایا جیاوازیێک هەیە؟ ئێمە براین. ئەو کەسەی جیاوازکاری ئەنجام دەدەن ئەوانن.
پۆلات لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: هەموو جارێک پشتگری لەو دایکانە دەکەین. دەبێت هەموو دایکەکان لێرە بن و پشتگری لەو دایکانە بکەن. برای منیش ڕەفێندرا. دوای ٣.٥ ساڵ تەرمەکەمان دۆزی. منیش لە هەمان ڕەوشدامە. دەبووا ئەو چالاکیە لە مێژدا ئەنجام بدرا. دەزانرێت کە ئەو کەسانەی دەڕفێنرێن لە سەر ڕێگای هەدەپە دەرفێنرێن. ئەگەر دەرەنگیش بێت هەموو کەس ئەوەی زانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.