شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بوو
ئۆپڕاسیۆنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە ڕۆژی ٧مدا بەردەوامە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بووە.
ئۆپڕاسیۆنی "کانی ئاشتی" تورکیا لە بەرامبەر پەکەکە-یەپەگە-پەیەدە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە ڕۆژی ٧مدا بەردەوامە و شەڕەکان بەردەوامن.
شەڕی توند دوێنێ شەو لە سەرێکانی (رأس العین) دەستی پێ کرد تا بەیانی بەردەوام بوو. دەنگی شەڕ لە ناوشاری سەرێکانی (جەیلانپنار) دەبیسترا.
ئەمڕۆ بەیانیش شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) توند بوو. هەدەفەکانی کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دەست نیشان کرابوون بە ئۆبوسەکان لێ دران.
وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا لە ڕۆژی چوارەمی ئۆپڕاسیۆن ڕایگەیاندبوو کە ناوشاری سەرێکانی (رأس العین) کۆنترۆل کراوە. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی (رأس العین) و گوندەوارەکان شەڕ بە توندی بەردەوامە. پەکەکە-یەپەگە-پەیەدەییەکانی کە خۆیان لە ناو تونێلەکان حەشار داوە دێنە دەرەوە و لەگەڵ سەربازەکانی تورکیا و سەربازەکانی سوپای میللی سوریا شەڕ دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەم کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییە باس لە برنجی قەرەژداغ دەکات، کە بە هەوڵێکی زۆرەوە لەسەر زەوییە بەردینەکانی ناوچەی قەرەچاداغی دیاربەکر چێنراوە. چیرۆکی کار و ئەزموونی سەد ساڵەی جووتیاران دەگێڕێتەوە کە بە داس دروێنە دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەگەرە تەکنەلۆژییەکانی ئەو سەردەمە.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی بەسرە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
وۆرکشۆپی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار ڕێکخراوبوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.
دکتۆر سڕی شک موتفی پارێزگای وان لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی پرسی کورد وتی، "لە کاتێکدا ئێمە وەک مرۆڤایەتی یان وەک ئومەت بەدوای کێشەکانماندا دەگەڕێین، نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە ئیسلام هیچ کام لە ئێمە پێویست بە بێدەسەڵات بەجێناهێڵێت، بە ئیزنی خوای گەورە، لەکاتێکدا هەوڵدەدەین بگەینە ئاستێکی دیاریکراو لە یەکگرتوویی بەها مرۆییەکان یان بەهاکانی ئومەتەوە."