هودا پار لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەڤیزیۆنە دەستکاریکەرەکان و نووسەرانی ژێر دەسەڵاتی سەهیۆنییەکان هەوڵدەدەن تێڕوانینێکی نەرێنی لەبارەی نارینی بچووکەوە کە لە دیاربەکر بێ سەروشوێنە، دروست بکەن و رایگەیاندووە، "ئێمە بە توندی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری لە دژی حیزبەکەمان ئیدانە دەکەین."
هودا پار لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بەم بابەتە راگەیاند، "ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەڤیزیۆنە دەستکاریکەرەکان و نووسەرانی ژێر دەسەڵاتی سەهیۆنییەکان هەوڵدەدەن تێڕوانینێکی نەرێنی لەبارەی نارینی بچووکەوە کە لە دیاربەکر بێ سەروشوێنە، دروست بکەن.
حیزبەکەمان لە ئەنجامی بەرپرسیارێتی مرۆیی و ویجدانی لەو قۆناغەدا لەگەڵ کچە بێ سەروشوێنەکە و خانەوادەکەی بووە و پشتگری لە خانەوادەکە کردووە.
رەزیلەکانی کە درۆیان بۆ خۆیان وەک پیشە هەڵبژاردووە، لە مرۆڤایەتی بێ بەش ماون، ئێشی خانەوادەکە و منداڵەکەمان کە دیار نییە زیندووە یان نا وەک ئامرازێک بۆ ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان بەکار دەهێنن و دەکەنە ئامێرێک بۆ درۆکانیان و تەواوی بێ حەیسییەتەکان لەم بارەیە کۆبوونەتەوە.
ئێمەش دەڵێین؛ ئەگەر پشتڕاست نەکەن کە نەک لە ناو خانەوادەی کچەکە بەلکو لە گوندەکە ئەندامێکمان هەیە ئێوە رەزیل و بێ شەرەفن.
ئێمە بە توندی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری لە دژی حیزبەکەمان ئیدانە دەکەین و بانگێشتی کۆمەڵگا دەکەین کە گوێ لە زانیارییەکانی راست بگرن و باوەڕیان بە فێل و پلانەکانی رەزیلانە نەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا لە دیاربەکر بەرنامەیەک رێکدەخات
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر، پێشوازيى له مهسعوود پزشكيان، سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى كرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
بەڕێوبەرایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە باتمان راگەیاند کە لە ١٥ی ئەیلوول بەرنامەی کۆتایی بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" رێکدەخات کە بۆ فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان رێکدەخرێت.