شەریکەی مەتای لایەنگری سەهیۆنییەکان سانسۆر بە سەر ئیلکها دەسەپێنیت
ئەپلیکەیشنی WhatsApp سەر بە شەریکەی مەتای کە مارک زاکربەرگی جووڵەکەی لایەنگری سەهیۆنییەکان سانسۆری بە سەر ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (İLKHA) سەپاند کە بە هەواڵەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکەی لە غەززە بە دونیا رادەگینێت.
شەریەکانی کە ناوەندەکەیان لە ئەمریکایە بەردەوامن لە سەپاندنی سانسۆر بۆ پشتگری لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کە رێگری لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی فەلەستین، غەززە، حەماس، کەتائیبی قەسام، سەرییەکانی قودس، انصارالله و حزب الله دەکات هیچ جۆرە سانسۆرێک بە سەر راگەیەندراوەکانی لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناسەپێنێت.
Facebook، Instagram، Threads و WhatsApp کە سەر بە شەریکەی مەتای کە مارک زاکربەرگی جووڵەکەی لایەنگری سەهیۆنییەکانە هەموو جۆرە سانسۆرێک دەسەپێنێت.
WhatsApp ئەم جار سانسۆری بە سەر هەژمارەی İLKHA سەپاند و سوپسکرابکردنی هەژمارەکەی داخست.
پێشتر YouTube کە ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیە سەناسۆر بە سەر İLKHA سەپاندبوو. هەژمارەی تورکی ئاژانسەکە کە ١٤٠ هەزار شوێنکەوتووی هەبوو و هەژمارەی عەرەبی کە نزیکەی ١٠ هەزار شوێنکەوتووی هەبوو داخسبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.