فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بەشداری لە دانیشتنی دادگای نارین گوران کرد کە دوای ١٩ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون تەرمەکەی دۆزرابوو.
نارین گوران لە ٢١ی ئاب لە گوندی چوولی (تاوشانتەپە)ی پارێزگای دیاربەکر بێسەروشوێن بوبوو دوای ١٩ رۆژ تەرمەکەی لە ناو رووبارێک لە نزیکەی گوندەکە دۆزرابوو.
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگای کەیسەکە لە دادگای دیاربەکر بەڕێوەچوو.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە دانیشتنی دادگاکە کردبوو سەبارەت بە دانیشتنەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
فاروق دینچ بە ڕۆژنامەنووسەکان راگەیاند، "بەشداریمان لە دانیشتنی دادگای کچە بێ تاوانەکەمان نارین کرد. لە ڕۆژێک کە کوژراوە دڵەکەمان دەسووتێت و هەموومان ئازارەکە دەچێژین. ئەمڕۆ نەوزاد بەختیار کە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە تاوانەکە دادگایی دەکرا قسەی کرد. قسەکانی زۆر تێکەڵاوبوون و شتێکی ئاشکرا دروست نەبوو. وەک هەموو کاتێک دووبارە دەکەین؛ هەر کەسێک بەشداریی لە تاوانەکە کردبێت بێ ئەنجامدانەوە جیاوازی دەبێت ئاشکرا بکرێن و سزای کە شایەنیانە پێیان بدرێت. ئێمە شوێنکەتووی پرسەکە دەبین."
دینچ لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە هەوڵی وەرگرتنی سوودی سیاسی لە تاوانەکە دەدەن و وتی، "بەڵێ، نارین دڵەکەمانی سووتاند، ئازارێکی گەورە بوو. ئەو کەسانەی هەوڵی وەرگرتنی سوودی سیاسی لەم ئازارە دەدەن رادەستی گەلەکەمان دەکەم. إن شاء الله ئەوانیش لە دڵی گەلەکەماندا مەحکووم دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "سەرەڕای لێدوانی وەزارەتی بازرگانی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پچڕاوە، بەڵام ئیدعای جددی هەیە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی فەلەستینەوە بەردەوامە. پێویستە تورکیا ناڕەزایەتی کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت!"
لە شاری شنگالی پارێزگای نەینەوای باشووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.
سەرۆکایەتی کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆیی هودا پار بانگێشتی کرد ئەو گەنجانەی کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کەشتی کاتریننا کە گەیشتە بەندەری حەیدەرپاشا و لەم ناڕەزایەتییەدا دەستبەسەر کرابوون، بە زووترین کات ئازاد بکرێن و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆسەیە دەکەن.