یەکەم دامەزراوەی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئەندرۆید لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئینفنیکس مۆبایلی چینی لە هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە.
ئاکرەیی ئاماژەی بەوە کرد کە لە قۆناغی یەکەمدا بەرهەمهێنانەکە لەلایەن نزیکەی ٣٠٠ کەسەوە ئەنجام دراوە و لەگەڵ تەواوبوونی دروستکردنی کارگەکە زیاتر لە هەزار کەس دادەمەزرێنن.
بەرگەشت ئاکرەیی باسی لەوە کرد کە ئامانج بەرهەمهێنانی ٣٠ هەزار مۆبایل لە مانگێکدایە و سەرجەم فەرمانبەران جگە لە بەشێک لە کارمەندانی چینی کە بەرپرسیارن لە تەکنەلۆجیا، هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن.
ناوبراو دەستنیشانی کرد کە بەرهەمەکە لە هەرێمی کوردستان خراوەتە بازاڕەوە و هەروەها هەناردەی سوریا، ئوردن، جەزائیر، لوبنان و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.