ئاسایشی کەنارئاوەکانی فلیپین راگەیاند کە چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی ١٥ ماسیگر کە لە ١ی ئەیلوول بێ سەروشوێن بوونەتەوە بەردەوامن.
ئاسایشی کەنارئاوەکانی فلیپین راگەیاند لە ١ی ئەیلوول بەهۆی زریانی یاگی و کەشوهەوای خراپ بەڵێمی ماسیگران بێ سەروشوێن بوو.
ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی و کەمکردنەوەی خەتەرکانی باری لەناکاو راگەیاند کە بەهۆی زریانەکە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
ئاسایشی کەنارئاوەکانی فلیپین زانیارێیک لەبارەی ئەوە بڵاو نەکردووە کە ئایا ئەو ١٥ ماسیگرە بێ سەروشوێنە بەشێکن لەو ٢٦ کەسانە یان نا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.