کاروانی ئومێدی سوێرەگ بە پاڵپشتی بازرگانێکی خێرخوازی پاڵتۆ و پێڵاوی بەخشییە بە سەدان منداڵ.
بەرنامەی هاوکاری کە لەلایەن نوێنەرایەتی کاروانی ئومێد لە سوێرەگ و بە پاڵپشتی بازرگانێکی خێرخواز رێکخرابوو، ئومێدی بە منداڵانی هەژار بەخشی.
لە چالاکییەکەدا کە لە هۆڵی کاروانی ئومێد لە سوێرەگ بەڕێوەچوو، پاڵتۆ و پێڵاوی زستانە وەک دیاری بەخشرایە کچان و کوڕانی نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٤ ساڵ.
بازرگانە خێرخوازەکەی خەلکی سوێرەگ، حیکمەت تەموور نوێنەری کاروانی ئومێد، ئەندامانی خۆبەخش و خێزانی منداڵان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
حیکمەت تەموز لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە هاوکارییەکانیان بەردەوام دەبن و وتی، "ئەم جۆرە یارمەتییە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی ئەوانەی پێویستیان پێیەتی خۆشحال بکەن. ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییەکانمان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی منداڵەکانمان لە مانگەکانی زستاندا. گەورەترین دڵخۆشیمانە کە بتوانین هیوایەک بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین."
بازرگانەکە خێرخوازەکە وتی، "کاتێک وەک کۆمەڵگایەک کۆدەبینەوە، دەتوانین شتە گەورەکان بەدەست بهێنین. دڵخۆشی لەسەر ڕوخساری منداڵەکانمان هانیان دەدات زیاتر هاوکاری بکەن. ئێمە لەم جۆرە رووداوانەدا پشتیوانی خۆمان بەدوور ناگرین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی مانگی تشرینی دووەم مانگی یارانی پێغەمبەر وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "ئەستێرەکانی کە ڕێگەکەمان ڕۆناک دەکەن" رێکخست و باس لە ژیانی سەعید بن زەید کرد.
زەکی ئاراس سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای بورسای هودا پار راگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار کۆنسێرتەکەی لینەت مەناشی سەهیۆنیی لە دایکبووی تەلئەبیب و هاوڵاتی تورکیا بەتاڵ کرا.
نوێنەرایەتی وەقفی یەتیمەکان لە باتمان هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ٢٠٠ منداڵی یەتیم دابەش کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی یەشیلیورتی پارێزگای مەلەتی ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوون.