لە کەنارئاوەکانی دوورگەی یاکوشیمای وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
دامەزراوی لێکۆلینەوەی جیۆلۆجیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند کە لە ١٥١ کیلۆمەتری دوورگەی یاکوشیما بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی یان ماددی راگەیەندراوێک بڵاو نەکرا و هۆشداری تسونامی نەدرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٩١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٧٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوەن کە رژێمی داگیرکەر لیستی ناوی ٩٠ ئەسیر فەلەستینی ڕادەست بکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.