حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری پەیوەندی دەرەوەی هودا پار وتی، "لەسەر بنەمای ئەم واقیعە، بەرپرسیارێتی بنەڕەتی هەموو وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت ئەم سێ وڵاتەیە کە بە خێرایی کێشەکانی ئێستا چارەسەر بکەن و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و یەکگرتوویی کردار لە دژی سەهیۆنیزم پەرە پێبدەن."
حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و بەرپرسی کاروباری پەیوەندی دەرەوە سەبارەت بە شەڕی سوریا باس لە تیروانین و پێشنیارەکانی حیزبەکەی کرد.
ئیمیر وتی، "لە نزیکەوە شوێنکەوتووی شەڕی نێوان ئۆپۆزسیۆنەکان و هێزەکانی رژێمین کە لە دوای ماوەیەکی درێژ دووبارە دەستی پێ کرد. لەبەر ئەوەی رژێمی سوریا تاوەکو ئەمڕۆ بۆ چارەسەری گفتوگۆیێک لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەنجام نەداوە، ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە وڵات تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام بووە. ئەگەر لە نێوان لایەنەکان رێککەوتنێک دروست نەبێت ئەگەری هەیە کە شەڕەکان زیاتر بن و وڵات بە گشتی بڕوخێت."
هەروەها وتی، "شەڕی ناوخۆ و ناسەقامگیری لە سوریا دەبێت هۆکار بۆ دەستوەردانی هێزەکانی بیانی ئیمپریالیست بە تابەت ئەمریکا و رووسیا. ئەم قەیرانەی سیاسی کە لە سەرەتا تەنها پەیوەندی لەگەڵ سوریا هەبوو دوای موداخەلەی ئەمریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ ئیتر هەڕەشەی بە سەر ئاسایشی تورکیا، ئێران، عێراق، لوبنان، ئوردن، فەلەستین و تەواوی ناوچەکە هەیە. ئەم دۆخەی کە بووە هۆی ئیختیلافەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و سەرقاڵبوونیان بە یەکتر و تێکچوونی یەکێتی نێوانیان و لاوازبوونی هێزیان و گەیاندنی زیان بە دۆزی قودس. ئەم رەوشە بووە هۆکار کە سەهیۆنییەکانی کە خەیالی خاکە بەڵێندراوەکان دەکەن و خاکەکانی فەلەستین و وڵاتانی دراوسێی داگیر کردووە برسیتر بێت و کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەو خاکانە زیاتر بکات."
"بۆ مسوگەڕبوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا دەبێت لە سەرەتا شەڕەکە بوەستێت و دواتر بۆ چارەسەری سیاسی دەستی بە گفتوگۆ بکرێت"
ئیمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا وتی، "دوای کۆمەڵکوژییەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە و بەیرووت تورکیا پێشنیاری گفتوگۆی کرد بەڵام لەبەر ئەوەی رژێمی ئەسەد رەتی کردووە هیواکانی چارەسەری سیاسی لاواز بووە. لەبەر ئەوەی گفتوگۆیێک بۆ چارەسەری ئیختیلافەکان لە نێوان لایەنەکان دروست نەبووە زیانی بۆ گەلی سوریا و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە هەیە. بۆ مسوگەڕبوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا دەبێت لە سەرەتا شەڕەکە بوەستێت و دواتر بۆ چارەسەری سیاسی دەستی بە گفتوگۆ بکرێت."
"بۆ مسوگەڕبوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەبێت گرنگی بەم بابەتانە بدرێت"
ئیمیر لە کۆتاییدا وتی، "بۆ مسوگەڕبوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەبێت گرنگی بەم بابەتانە بدرێت:
سەرلەنوێ هەڵگیرساندنی ململانێ توندوتیژەکانی رابردوو، گەیشتن بە ئاشتی و ئارامی هێندەی تر قورستر دەکات. دەبێت لایەنەکان لەسەر مێز لە ڕێگەی گفتوگۆوە ناکۆکییەکانیان گفتوگۆوە چارەسەر بکەن نەک بە چەک. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێش هەموو شتێک دەبێت ململانێکانی ئێستا بوەستێنرێت و سەلامەتی ژیان و ماڵی خەڵکی مەدەنی مسۆگەر بکرێت.
بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی سوریا دەبێت تورکیا، ئێران و عێراق دەستپێشخەری بکەن. دەبێت حکومەتی سوریا بۆ چارەسەری سیاسی ناچاری مێزی دانوستان بکرێت. بۆ دەستپێکردنی ئەم ئەم قۆناغە دەبێت بە تایبەت تورکیا و ئێران هەوڵێکی جدی بدەن. داواکارییە مەعقول و ڕەواکانی گەلی سوریا بخرێتە سەر مێزی ئاشتەوایی کە لایەنەکان لە ژێر گەرەنتی ئەو وڵاتانەدا نوێنەرایەتیان هەبێت.
دەبێت قۆناغ بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ دەستپێ بکات کە تەواوی لایەنەکان لەخۆبگرێت و بۆ حکومەتێکی دادپەروەرانە دەوڵەت سەر لە نوێوە دابمەزرێنێت. دەبێت دەستووری نوێ لە لایەن ئەنجومەنێک ئامادە بکرێت کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تەواوی لایەنەکان لەخۆبگیرێت. دەبێت هیچ جیاوازی نەژادی و مەزهەبی نەکرێت؛ نابێت هیچ کەس لەبەر ئەوەی کورد، تورکمان، عەرەب، عەلەوی یان سوننی بێت بەدەربکرێت.
دەبێت ڕێگری لە نادادپەروەری و چەوساندنەوە بکرێت، ئارامی بکرێتە هەمیشەیی، پێکهاتەی دیمۆگرافی نەگۆڕدرێت و گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو کۆچبەرانەی کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ناچاربوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن مسۆگەر بکرێت.
ئەوانەی لە خاکەکانی سوریا دەژین ئەگەر ئەندامانی نەژادەکانی دیکەش بن بەشێکی گەورەیان مسوڵمانن. دەبێت مافی پێکهاتەکانی سەر بە بیروباوەڕ و کولتوورە جیاوازەکان بە سیستمێکی دەوڵەتی لەسەر بنەمای تێگەیشتنی ئیسلامی لە دادپەروەری مسۆگەر بکرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەم جوگرافیایە. ناکۆکییەکانی نێوان سوریا، ئێران و تورکیا تەنها سوودەکەی بۆ داگیرکەرانی سەهیۆنی هەیە. لەسەر بنەمای ئەم واقیعە، بەرپرسیارێتی بنەڕەتی هەموو وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت ئەم سێ وڵاتەیە کە بە خێرایی کێشەکانی ئێستا چارەسەر بکەن و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و یەکگرتوویی کردار لە دژی سەهیۆنیزم پەرە پێبدەن.
لە کۆتاییدا گەلی سوریا کە لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا تووشی هەموو جۆرە ئازارێک بووە، کوژراون و لە زێدی خۆیان دەرکراون و دەستیان بەسەر کەلوپەل و ماڵیاندا گیراوە، شایەنی ئەوەن وەک هەموو خەڵکی جیهان بە ئارامییەوە بژین. ئەوە ئەرکی هەموو لایەنەکانە کە چارەسەرێک دابین بکەن کە هەلومەرجێک بۆ گەلی سوریا دروست بکەن کە لە وڵاتی خۆیان بە شێوەیەکی شایەنی مافی مرۆڤ و بە سەرفرازی بژین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی مانگی تشرینی دووەم مانگی یارانی پێغەمبەر وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "ئەستێرەکانی کە ڕێگەکەمان ڕۆناک دەکەن" رێکخست و باس لە ژیانی سەعید بن زەید کرد.
زەکی ئاراس سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای بورسای هودا پار راگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار کۆنسێرتەکەی لینەت مەناشی سەهیۆنیی لە دایکبووی تەلئەبیب و هاوڵاتی تورکیا بەتاڵ کرا.
نوێنەرایەتی وەقفی یەتیمەکان لە باتمان هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ٢٠٠ منداڵی یەتیم دابەش کرد.