إتحاد العلماء لەبارەی ڕوخانی رژێمی سوریا راگەیاند، "گەورەترین ئاواتی ئێمە دروستکردنی نەزمێکی نوێی ئیسلامییە کە دادپەروەری ئیسلامی تیایدا دەربکەوێت و بەتایبەتی کەشێکی ئارام دروست بێت بۆ گەلی سوریا کە پێکەوە لە ئاشتی و دیالۆگدا بژین."
إتحاد العلماء سەبارەت بە ڕوخانی رژێمی ئەسەد لە سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
إتحاد العلماء بە ئایەتی "مەگین ئەوانەی باوەڕیان بە خوا هەیە و ئاکارچاکن و زۆر یادی خوایان کردووە و پاش ئەوەی چەوسێنرانەوە، هەر تۆڵەی خۆیان کردەوە. ناهەقانیش زۆر پێ ناچێ دەوە دەگەن کە سەرەنجام کێوە دەچن." دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر راگەیاند، "پەروەردگارم ئەمڕۆ ڕوخانی ستەمکارێکی دیکەی نیشانی ئێمە دا. رژێمی بەعس بە مێژووی خوێناوی خۆی ڕوخا. لەو قۆناغەی کە ئەم رژێمی زاڵم هەبوو ستەم، کۆمەڵکوژی، فشار، ئەشکەنجە، هیجرەت، زیندان لە سەر سەری گەلی سوریا کەم نەبوو."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "دوای ڕوخانی ئەم حکومەتە گەورەترین ئاواتی ئێمە دروستکردنی نەزمێکی نوێی ئیسلامییە کە دادپەروەری ئیسلامی تیایدا دەربکەوێت و بەتایبەتی کەشێکی ئارام دروست بێت بۆ گەلی سوریا کە پێکەوە لە ئاشتی و دیالۆگدا بژین.
داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە ئەم ڕوخانە ببێتە وەسیلەی ڕوخانی تەواوی نەزمەکانی زاڵم وەک رژێمی ئیسرائیل، ئەمریکا و رووسیای ئیمپریالیست و ئازادی تەواوی شارەکانی ئیسلام بە تایبەت قودس.
لە کۆتاییدا بە دڵ و گیان سڵاو و پیرۆزبایی لە هەموو گەلی سوریا دەکەین کە بە هۆی ستەمی رژێمی بەعسەوە کوژران و ئەشکەنجە دران و فڕێدراونەتە ناو زیندان و پەنابەر بوون و تووشی ستەم بوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند، "لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەو گۆڕانکارییەی بە رزگارکردنی گەلی برای سوریا لە دەستی دیکتاتۆری بەعس کە ساڵانێکە بەردەوامە پێکهات، بە خێر بێت."
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە پارێزگای نەینەوا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.
هودا پار سەبارەت بە لە دەستدانەوەی کۆنترۆلی دیمەشقی پایتەخت لە لایەن رژیمی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، "ڕوخانی رژێمی ٦١ ساڵە بەعس لە ئەنجامی تێکۆشانی مافداری گەلی سوریا قۆناغێکی مێژووییە. هیواداراین بە سیستەمەی نوێی سوریا رێگای ئازادی قودس بکرێتەوە."