وەقفی یەتیمەکان تیمێکی پزیشکی ناردە غەززە
وەقفی یەتیمەکان تیمێکی پزیشکی ناردە کەناری غەززەی کە لە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە.
وەقفی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکر و لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخواز بەڕێوە دەبات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە ناردنی تیمەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "دەبینە دەرمان بۆ غەززە! تیمێکی پزیشکی وەقفی یەتیمەکان دەگاتە غەززە! بۆ چارەسەرکردن و نەشتەرگیری هەزاران مرۆڤ دەستبەکار دەبین. ئێوەش بە پشتگری بەم کاروانەی خێرخوازیە ببنە بە دەرمان! بۆ پشتگری ئۆنلاین:
https://bagis.yetimlervakfi.org.tr
ژمارەی بانکی: TR60 0020 5000 0939 2451 6000 13 بە ناوی Yetimler Vakfı
ژمارە تەلەفۆن: ٠٥٤٩٥٤٠٢٩٢١"
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.