شەهید عبدالله دەنیز کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
عبدالله دەنیز لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی پەکەکە بە چەکەکانی قورس لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ شەهید بوبوو و ٣٥ کەسیش بریندار بوبوون.
شەهید عبدالله دەنیز لە ١٠مین ساڵوەگەری شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
مەراسیمەکە لە لایەن ماڵبەندی شارۆچکەی جزیری هودا پار رێکخرا و ئەمجەد یالچن سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای شرنەخی هودا پار، حوسێن ئوزەن سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی ناوەندی، رەشید گۆزونگول سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی جزیری هودا پار و ئەندامانی هودا پار و کەسوکار و خانەوادەی شەهید بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.
ئەمجەد یالچن سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای شرنەخی هودا پار راگەیاند، لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا هەوڵی دەدات ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی ببات و وتی، "ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، ئێوەش وەک دەزانن لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ دەستی بە هێرش لە دژی باوەڕداران و مسوڵمانەکان کرا. پلانانە لە لایەن هیزەکانی بیانی رێکخرابوو. هێرشی لەناوبردنی گشتی لایەنێکی مسوڵمان بوو. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە مام عبدالله دەنیز ئەندامی ٦٥ ساڵە مەڵبەندەکمان شەهید بوو. هەوڵ درا ناوچەکە بەرەو ئالۆزی ببرێت. پلان دارێژرا بۆ لەناوبردنی مرۆڤەکانی وەک مام عبدالله دیندار. ئێمە بۆ یادکردنی مام عبدالله و خوێندنی قورئان و دوعا کردن لێرە کۆبووین. پەروەردگارم شەهادەتەکەی قبول بکات. خودا رازی بێت. ئێمەش شاهێدین کە مسوڵمان بوو، دیندار بوو، بۆ خودا کاری دەکرد."
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم و دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین کە لە ٩مین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تاکە کاندیدی سەرۆکایەتی بوو دووبارە وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژێردرا.
١٣ ساڵ پێشتر فڕۆکەکانی جەنگیی تورکیا هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران لە گوندی رۆبۆسکیی شارۆچکەی قلەبانی پارێزگای شرنەخ و لە ئەنجامدا ٣٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان منداڵ بوون. بەڵام هێشتا بەرپرسەکانی رووداوەکە دەستبەسەر نەکراون.
وەقفی یەتیمەکان تیمێکی پزیشکی ناردە کەناری غەززەی کە لە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە.