١٣ ساڵ پێشتر فڕۆکەکانی جەنگیی تورکیا هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران لە گوندی رۆبۆسکیی شارۆچکەی قلەبانی پارێزگای شرنەخ و لە ئەنجامدا ٣٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان منداڵ بوون. بەڵام هێشتا بەرپرسەکانی رووداوەکە دەستبەسەر نەکراون.
١٣ ساڵ پێشتر فڕۆکەکانی جەنگیی تورکیا هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران لە گوندی رۆبۆسکیی شارۆچکەی قلەبانی پارێزگای شرنەخ و لە ئەنجامدا ٣٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا کە زۆربەیان منداڵ بوون. ١٣ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکە تێپەڕیوە بەڵام هێشتا بەرپرسەکانی رووداوەکە رانەگەیەندراون و دەست بە سەر نەکراون. لە ٨مین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی بە بەرنامەکانی جۆراجۆر یادی رووداوەکە دەکرێت.
خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکە کورژان وەرگرتنی پارەی خوێنیان رەد کرد و داوایان کرد کە بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە هەرچی زووە ئاشکرا بکرێن. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ١٣ ساڵ تێپەڕیوە هێشتا بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکراون و دادگایی نەکراون و ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری زیاتر بوونی ئێش و ئازاری خانەوادەی قوربانیەکان.
لە ساڵی ٢٠١١ کۆڵبەران بۆ گوزەرانی ژیانی خۆیان وەکو هەموو جارێک چوونە ئەو لای سنوور و لە کاتی گەڕانەوە بوونە ئامانجی فڕۆکەکانی جەنگیی تورکیا. باس لەوە دەکرێت، بە سەربازەکان وترا کە ئەو کەسانەی لەو لای سنوور دێنە پەکەکەن. بۆیە فڕۆکەکانی جەنگی کۆڵبەرانیان بۆمب باران کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەنجام درا ٣٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە ١٧یان منداڵی تەمەن ١٥-٢٠ ساڵە بوون. تەنها کەسێک لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە زیندوو رزگار بوو.
دوای ئەنجام درانی هێرشەکە حکومەتی تورکیا بۆ ماوەیەکی دژێر بێ دەنگ بوو و هیچ زانیاریێک بڵاو نەکردوە و ئەو رەوشە بووە هۆکاری ناڕەزایەتیەکان. بەهۆی بێ دەنگیی حکومەت ئیدیعا کرا کە بە شێوەی پێویست لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە ئەنجام نادرێت. هەروەها بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردن لە مەغدوورەکان نەکرا. خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکە کورژان وەرگرتنی پارەی خوێنیان رەد کرد و داوایان کرد کە بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە هەرچی زووە ئاشکرا بکرێن. بەڵام لەگەڵ تەواوی داخواز و هەوڵەکان بەرپرسان ئاشکرا نەکران.
هەروەها بە پێی زانیاریەکان، دوای رووداوەکە لە ژێر بونیەی دامەزراوی کۆمیسیۆنی لێکۆلینەوەی مافەکانی مرۆییی پەڕلەمانی تورکیا، کۆمیسیۆنی خوارووی قلەبان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکە راپۆرتێکی بڵاو کردەوە و لە راپۆرتەکە باس لەوە کرابوو، هیچ بەلگەیەک سەبارەت بە لە ئەنقەسد ئەنجام درانی کۆمەڵکوژیەکە بە دەست نەهاتوە. ئەو رەوشە بووە هۆکاری زیاتر بوونی ناڕەزایەتیەکان.
خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لە دەست دا سەردانی دادگای مافەکانی مرۆیی ئەوڕووپایان کرد و دوای ٧ ساڵ دادگا بڕیاری رەد دایەوە. بەڵام خانەوادەکان دەست نیشانیان کرد، بەردەوام دەبن لە بە دوای گەڕانی مافەکانی خۆیان.
دوای رووداوەکە حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکە بێ دەنگ بوو و داوای لێبوردن لە خانەوادەی مەغدوورەکان نەکرد و بەرپرسانی هێرشەکە ئاشکرا نەکران، ئەو رەوشە و کارەکانی دەوڵەت بووە هۆکار کە هاوڵاتیانی گوندەکە بکەونە ناو باوشی پەکەکە. پەکەکەش لەو رەوشە سوودی وەرگرت و لە خۆپیشاندانەکانیاندا خانەوادەی مەغدوورەکان لە پێش دادەنان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین کە لە ٩مین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تاکە کاندیدی سەرۆکایەتی بوو دووبارە وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژێردرا.
شەهید عبدالله دەنیز کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
وەقفی یەتیمەکان تیمێکی پزیشکی ناردە کەناری غەززەی کە لە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە.