حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
"بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی ٢٠٠٥، دەبێت پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت و حکوومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات.
چ پێش ئەم ڕێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی ڕابردوودا، سەرجەم حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.
ئێستا حکوومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایانە، نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان و لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠، داواکاری ڕەوای ئەم ناوچانە دەکات.
بەپێی هەردوو مادەی ١١٠ و ١١٥ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، مافی ڕەها و تاکلایانە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت و گازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات.
هەروەها مادەی ١١٢، ئاماژە دەدات حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەری هەن.
هەروەها بەغدا پابەند کراوە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) ڕێکبکەوێت.
حکوومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم ڕێکەوتنانە بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵی بە بەردەوامی لە بەرپرسیاریەتییە دەستوورییەکانی خۆی دزیوەتەوە.
ئێستا حکوومەتی فیدڕاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات، بەبێ ئەوەی ماددەکانی دەستوور بە گشتی و بە تایبەت هەردوو ماددەی ١٤٠ و ١١٢، لەبەرچاو بگرێت.
حکوومەتی هەرێم بە مافی دەستووریی خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێت، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.