رژێمی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی لوبنان، رژێمی داگیرکەرهێرشێکی بۆ سەر خانوویێک لە گوندی تارای لە نزیکەی رووباری لیتانی لە ڕۆژئاوای شاری بەعلەبەک ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.
لە هەواڵەکە جەخت لەوە کرا، بەم شێوەیە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی "جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل" کرد.
سەرچاوەکانی سەربازی لوبنانی باسیان لەوە کرد، تۆپهاوێژەکانی داگیرکەر تەقەیان کردووە سەر گوندی ماروون راس لە سنووری باشووری لوبنان. هەروەها باس لەوە کرا کە داگیرکەران لە بەرزاییەکانی عەوەیدە لە باشووری شارۆچکەی مەرجەیوون "ئاڵای ئیسرائیلیان داناوە."
کەناڵی ئەلمەیادین باسی لەوە کرد، تانک و دۆزەرەکانی سوپای داگیرکەر لە تەیبەوە بەرەو قەنتەرە و لەوێوە بەرەو وادی حوجەیر بەڕێوەکەوتن.
هەروەها سوپای لوبنان رێگای نێوان پردی قەعقەعیە ئەلجیسریان تا وادی حوجەیریان داخست و تانکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ناو دارستانەکان گەشتیان کردووە.
دوای نزیکەی ١٤ مانگ شەڕ لە نیوان حزب الله و سوپای داگیرکەر لە ٢٧ی تشرینی دووەم رێککەوتنی ئاگربەست واژۆ کرابوو. بە پێی رێککەوتنەکە دەبێت سوپای داگیرکەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا بە گشتی لە لوبنان بکشێتەوە و سوپای لوبنان لە سنووری جێگر بێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام سوپای داگیرکەر چەندین جار ئاگربەستی پێشێل کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەسوح سەڤینیک ئەندامی شورای ناوەندی هودا پار لەبارەی ئەو کەسانەی دژایەتی وۆرشۆکی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" دەکەن کە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخرا وتی، "لایەنە خراپکارەکانی کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت هەن و بوونیان دەبێت.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دوێنێ شەو هێرشی کردبوو سەر سوریا.
لە ئەمریکا کەیسی دادگاییکردنی ئەو کەسەی منداڵێکی ٦ ساڵەی فەلەستینی کوشتبوو و دایکەکەیی بریندار کردبوو دادگاییکردنەکەی دەستی پێکرد.
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزب الله، پێش لەوەی لوبنانی بەجێ بهێڵن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران کۆبوویەوە.