ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی ئەدیب گوموش:
"بسم الله الرحمان الرحیم
"بەو ئاوایە ئێمە ئێوەمان کردۆتە ئۆمەتێکی موعتەدیل؛ تا بۆ مرۆڤایەتی شاهید بن و پێغەمبەریش بۆ ئێوە شاهید بێت..." (بەقەرە: ١٤٣)
بە بۆنەی ساڵوەگەری شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتەکەمان بە حەسرەت یادی دەکەین کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم گەشتە لای پەروەردگاری کە تەمەنەکەی تەرخانی کردبوو. ژمارەیەکی زۆر لە هاودۆزەکانی پێش لە ئەو و دوای ئەو شەهادەتیان بەدەستهێنا. داوا لە پەروەردگارم دەکەم کە شەهادەتی هەموویان قبول بکات، ئەوان لە بەهشت بکاتە دراوسێی پێغەمبەری بەڕێزمان، دڵ و پێی ئەوانەی ماون، دایک، باوک، هاوسەر، منداڵ، خوش، برا و هاوڕێکانیان لە سەر دین و دۆزەکەی سابیت بهێڵێت.
جەماعەتەکەمان لە یەکەم ڕۆژ کە دامەزراوە تاوەکو ئەمرۆ رووبەرووی ژمارەیەکی زۆر خەتەر بووە، لەگەڵ ئەوەی رووبەرووی مەرجەکانی زۆر قورس بووە بە سەبڕ و پێداگری ئیستیقامەت و هەڵوێستەکەی پاراستووە، بە هەنگاوەکانی موعتەدیل هەنگاو برەو ئەو ئامانجانە دادەنێت کە لە کاتی دامەزراندن دەستنیشانی کردبوو. بە ئیزنی و کەرەمی خودا تا ئەو کاتەی کۆتا ئەندامەکەی زیندوو بێت ئەم دۆزە بەردەوام دەبێت. جەماعەتەکەمان لە یەکەم ڕۆژ کە دەستبەکار بوو ژمارەیەکی زۆر فیداکاری ئەنجام داوە. کاتێک هێشتا تازە بوو و لەبارەی ماددی ئامادە نەبوو تووشی هیرشەکانی وەحشی هێزەکانی عەلمانی، دوژمنی دین و مارکسیست بوو. گیانەکەی، خوێنەکەی فیدا کرد بەڵام وازی نەهێنا. لە مەیدانی گوندەکان، لە پێش دیواری مزگەوتەکان گولڵەباران کراین. خانووکانمان کاتێک ئێمە تێدا بووین ڕوخێنرا. بۆ ئەوەی خۆراک بە دەست نەهێنن گوماڕۆ بە سەرمان سەپێنرا. ئەندامەکانمان قورئانیان فێر کرد، بۆ خەلک باس لە دینەکەیان کرد، نامووس و شەرمیان پاراست. ئافرەتەکانمان لەبەر ئەوەی وازیان لە باڵاپۆش نەهێنان بوونەتە ئامانجی گولڵەکان. ژمارەیەکی زۆر کەسمان شەهید بوون. ژیانی زیندان و کۆچمان بینی. منداڵەکان دایک و باوکیان نەبینی و گەورە بوون، دایک و باوکەکان گەورەبوونی منداڵەکانیان نەبینی. لە مێژووی جەماعەتەکەمان ئەوەندە ئێش و ئازار و خاتیرەکانی گرنگ هەن کە ئەگەر چەندین جیلد کتێبیش بنووسرێت کۆتایی ناهێن. لەگەڵ تەواوی فشار، ئەشکەنجەکانی قورس و زیانەکانی گەورە جەماعەت ئیستیقرار و ئیستیقامەتەکەی پاراست. هەڵوێستەکەی پاراست بەلاوەلا نەبوو. بە پێداگری و بە قەرار بەردەوام بوو و وازی نەهێنا. تەواوی ئەمانە بە ئیخلاسی کامیلی خوشک و براکانمان بچووک یان گەورە، دوعاکانی قەولی و عەمەلی ئەوان و بەخشیشی خودا کە خاوەنی دۆزەکەمانە روویان دا. دەبێت نەوەی نوێ تەواوی ئەمانە فێربن و گرنگی ئەم ئاستەی کە تێدایین بزانن.
گەورەترین هۆکار کە ئێمە مسوڵمانەکان یادی شەهیدەکانمان و رابەرەکانمان دەکەین ئەمەیە، یادی میراسەکەیان بکەین، بە نەوەکانی نوێ بڵێین و شوێنکەوتووی ئەوان بین. کاتێک چاودێری تەواوی ئەم نمونەیانە دەکەین دەبینین کە بابەتەی سەرەکی ژیانێک بە پێی خۆشنوودی پەروەردگارمانە. گونجانبوونی جڵوبەرگ بە فیقهی ئیسلام و رووحی مسوڵمانبوون بۆ هەر مسوڵمانێک پیاو یان ئافرەت بێت پێوێستە. خوشک و براکانمان وەک بانگەوازێک؛ هاوکات لەگەڵ ڕواڵەتی ئیسلامییان، دەبێت لە نێو خەڵکدا بن، پێداویستییەکانی کەمدەرامەتان دابین بکەن، برینی ئەو کەسانە ساڕێژ بکەن کە تووشی تەنگانە بوون، وەک مرۆڤی 'متمانەدار' بناسرێن لە کاتێکدا کە چیتر کەس ناتوانێت متمانە بە کەسی دیکە بکات، و بن هێمای ڕاستگۆیی لە بازرگانیدا.
ئێمە بەرپرسیارین لەوە کە هێزی ئیمان و جوانی ئیسلام بە قسە و کردەوەکانمان رابگینین بە کەسوکارەکانمان، دراوسێکانمان، هاوڕێکانمان و هەروەها ئەو کەسانەی لە رێگا، قوتابخانە، شوێنیکار یان ئاسانسۆر دەبینین. لە ڕۆژانی خۆشی و ناخۆشیدا لەکن ئەوان بن. لە کردەوە و قسەکانتان 'حیکمەت' هەبێت. ئێوە بۆ هەر بینەر و گوێلێکەر نموونەیەکی جوان بن. وەک قسەیەی مەشهور؛ ئەگەر کەسێک بۆ کوشتنتان بێت با بە ئێوە زیندوو بێت.
بەڕێوبەری یان بەرپرسیارێتی پلەیەکی بەرز نییە بەڵکو هەڵگرتنی بارێکی گەورەیە. دەبێت کەم بخەون، کەم ئیستراحەت بکەن و بە شێوەیەکی بەردەوامی بخوێنن. دەبێت لە سەرەتا ئێوە کارەکانتان بە حەق ئەنجام بدەن. دواتر پشکینی ئەرکەکان بکەن کە راتانسەپاردووە. ئەگەر پشکینی کارێک نەکرێت ئەو کارە وەک ئەوەیە ئەنجام نەدرابێت.
دۆزی ئیسلام بە تامی مەعنەویەکەی قورسی بارەکە کەم دەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی بەرپرسیارێتیێکی گەورەیە بارێکی قورس لە سەر شانتان دەبێت. لە ڕاستیدا مەحاڵە ئەم بەرپرسیارێتییە بەجێبهێنرێت تەنها بە پەلەکردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و دواتر ڕێگەدان بەوەی کە بەخۆی بڕوات. دەبێت دۆزەکەمان سەرتاجی ژیانەکەمان بێت. ئەگەر ئەو شتەی ئەنجام دەدەین کارێکی بچووکیش بێت دەبێت گرنگی پێ بدەین و فکر بکەین و پلان بۆ داڕێژین و ئەنجام بدەین. هەرچەندە ئەمە بوارێکی سەرەکی بەرپرسیارێتی ئێوەیە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە مەکن لەسەر هەموو پرسێک ئەرک و ڕێنماییتان پێ بدرێت. شوێن و تواناکانی ئێستاتان لەبەرچاو بگرن و بیر لەوە بکەنەوە کە دەتوانن چی بکەن کە لەوە زیاتر بێت کە لێتان چاوەڕوان دەکرێت. بەرهەمدار بن. بەرهەمهێنانی چارەسەر بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەممان. بەڵام خستنەڕووی بیرۆکە و بیرکردنەوەکانتان بە شێوەیەکی بەپەلە، دەتوانێت بەرەو هەڵەکردنتان ببات. سەرەتا لەگەڵ خوشک و برا گەورەکانتان ڕاوێژ بە بیرکردنەوەکانتان بکەن. پێکەوە پێوانە و کێشی بکەن. دوای دیاریکردنی کات و شوێن و ڕێکاری گونجاو، بە هەموو تواناتانەوە هەوڵبدەن باشترین ئەنجام بدەن. بە سەبر و کۆڵنەدان داوای یارمەتی لە خوای گەورە بکەن. کاتێک بەو جۆش و خرۆشەوە کارەکانتان لە باوەش دەگرن، دەبینن لەبری دوو هەنگاو بۆ پێشەوە، پێنج دە هەنگاوتان بەرەو پێشەوە بردووە، إن شاء الله.
ئەگەر چالاکییەکانی بانگەوازی بە جەماعەت بە شێوەیەکی رێکخراو ئەنجام بدرێت زۆر بەرهەمدارتر دەبێت. ئەگەر بە ئیستیشارە کار بکەن ئەو کات ئاگاتان لەو کەسانە دەبێت کە بە تەنهایی ناتوانن بناسن یانیش بگەنە لاییان. فێری ئەو شتانە دەبن کە نازانن و دەگەنە ئەو شوێنانەی کە گومانتان دەکرد ناگەن. دەبێت ئەمە وەک نیعمەتێک بزانرێت و شوکرەکەی ئەدا بکرێت. ئەگەر خوشک و براکانی دیکەتان ئەرکێکتان بیرخستەوە کە پێویستە بیکەن و کاتێک کاتی هات ئێوە ڕێنمایییان دەکەن، ئەوە نیعمەتێکە. کارێکی چاکەیەکی گەورەیە و فەزیلەتێکی بەنرخە کە بەدوای کەسانێکدا بگەڕێن و بیاندۆزنەوە کە نایانناسن و بیانناسن و یارمەتیان بدەن و قسە و کردار بەکاربهێنیت بۆ پاراستنیان لە خراپە. موسڵمان لەم جۆرە کارانە بێزار نابێت. گرنگ نییە ئەو ئامۆژگارییانەی وەک هاندانێکی خێرخوازی دەدرێت لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت. دەزانێت لەناو ئەم بازنەیەدا هەموو کۆمەڵە و بناغە و یەکێتییەک هەنگاوی جیاواز بەرەو یەک ئامانج دەنێت. دەزانێت هەوڵدان بۆ بێناوبانگکردنی کەسێک بە لایەنگری یەکێک و سووکایەتیکردن بە ئەوی دیکە و بە بێ بەهاکردنی تەنانەت کاتێک کارێکی چاکە دەکات، ناتەبایی دەبێت و لەگەڵ ناسنامەکەیدا ناگونجێت وەک موسڵمانێکی مامناوەند و دادپەروەر. لە خوا دەترسێت و پەنای بۆ دەبات لەبارەی ئەوەی ببێتە فیتنە لە دینەکەی. کاتێک دەرفەتی بۆ ڕەخساوە کەمتەرخەم و تەمبەڵی مامەڵە ناکات. بۆ خۆگرتن پەنا ناباتە بەر بیانوو.
دوژمنانی ئیسلام بۆ تێکشکاندنی بوونی مسوڵمانەکان لە سەرزەوی، بۆ زاڵبوون بە سەریان بەردەوامن لە کۆمەڵکوژییەکان. بەڵام ئاگایان لەوەیە کە کاریگەری ئاسیمیلاسیۆنی کەلتووری و ڕوخانی ئەخلاقی لە موداخەلەی فیعلی زیاترە. زیادبوونی ماددەی هۆشبەر، کحول، قومار و فحوش لە ناو کۆمەڵگاکانی ئیسلام و ئاساییکردنەوەکەی پەیوەندی راستەخۆی لەگەڵ ئەمە هەیە. بەداخەوە لەو ناوچەیانەی وەک پارێزراوترین ناوی دەبەین بێ ئەخلاقی بڵاو بووە. ئێمە وەک مسوڵمانەکان نابێت چاوەکانمان لە بەرامبەر ئەم رەوشە داپۆشین.
کاتێک دەست بە ئیسلاح و چاکسازی کۆمەڵگا دەکەین دەبێت لە خانەوادەکەمان دەستپێ بکەین. دەبێت گرنگی بە ئەندامانی خانەوادەکەمان بدەین و یەک بە یەک سەرقاڵیان بین. ئەو سنوورانەی خودای داناوە فێری منداڵ و کچەکانتان بکەن. کوڕەکانتان پەروەردە بکەن بۆ ئەوەی نەبنە ئەسیری شەهوەت و کچەکانتان پەروەردە بکەن بۆ ئەوەی نەکەونە ناو چەرخی بێ ئەخلاقی. گرنگی خانەوادەکە بزانن و ئەمە فێری منداڵەکانتان بکەن. هاوسەرگیری ئاسان بکەن. فێری ئەوان بکەن کە جیابوونەوە کۆتا رێگایە کە دوای ژمارەیەکی هەوڵ دەتوانرێت سەردانی بکرێت. ئەوان وەک کەسانێکی بە ئیمان، بە ئەخلاق و بە سەبڕ پەروەردە بکەن کە ببنە 'دایک و باوەکەکانی چاک.' لەگەڵ منداڵەکانتان هەروەها گرنگی بدەن بە خوشک و براکانتان، برازا و خوشکەزاکانتان، کەسوکار و دراوسێکانتان، قوتابییەکانتان، هاوڕێی کارتان و تەواوی ئەو کەسانەی دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ئەنجام بدەن. گەنجانی دڵسۆز پەروەردە بکەن کە پاک و خاوێن و هۆشیار بن، کە لە ڕێگەی هاوسەرگیرییەوە خێزانێک دادەمەزرێنن و دەیانپارێزن، کە لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییەوە منداڵیان دەبێت و ئامرازێک بن لە درێژەی نەوەکاندا، و تەلارسازەکانی کۆمەڵگایەک بن کە خاوەن سیفەتەکانی پاک بن.
بوونی گەنجەکانمان کە بە نووری ئیمان و ئیسلام دەوروبەریان رۆناک دەکەن هیوا پێمان دەبەخشێت. خوێندنی قورئان و سوننەت و عەمەل بە پێی ئەوان ئێوە خوشک و برا گەنجەکانمان رۆناک دەکات. هەر یەکێکتان بە پێی توانی خۆتان ئەرک وەردەگرن و زەحمەت دەکێشن. لە تەواوی چالاکیەکانتان سەرکەوتوو دەبن. بە ئێوە سەرفرازین. هەروەها دەبێت بزانن کە ئێوە خاوەن هێز و توانان کە کارەکانی نوێ زۆر زۆر گرنگتر ئەنجام بدەن. بەهۆی مەرج و دژوارییەکانی سەردەم ئەرکەکەتان زۆر گرنگتر دەبێت. لە بەرامبەر خەتەرەکانی ماددی و مەعنەوی کە چاوەڕوانی نەوەی نوێیە دەبێت زۆر بە پلانتر کار بکەن و بەرهەمدارتر و ئامادەتر بن. لە کاتێکدا کە ئاستی زانیاریتان بەرز دەکەنەوە، پێویستە بەردەوام بە کردەوە خۆتان بپێون و هەمیشە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن بەبێ ئەوەی شل بن. چونکە گەورەترین ئامانج ئێوەن. زۆر یاری دەکرێت و تەڵە بۆ گەنجان دانراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئایندەش بە ئێوە سپێردراوە. لەبیرتان بێت یەکێک لەو حەوت دەستە کە لە ڕۆژی قیامەتدا لە ژێر سێبەری عەرشدا سێبەر دەکرێن، کاتێک سێبەر بە هیچ شێوەیەک نییە، ئەو گەنجانە دەبن کە لە بەندایەتیدا بۆ پەروەردگارەکەیان ژیاون و بەم شێوەیە پەروەردە بوون. پێویستە هەریەکێکتان بە جلوبەرگ و قسە و هەڵوێست و هەڵسوکەوتەکانتان بە خوێندنەوە و تێگەیشتن و ژیان و دڵنیابوون لەوەی کە ئیسلام پیادە دەکرێت، نموونەیەک بن.
گروپێکی دیکە کە پێویستیان بە درککردنە بە قورسایی ئەو بارگرانییەی لەسەر شانیان هەیە لەم کاتە سەخت و داواکارییەدا زانا و ئیمامەکانمانن. میللەتەکەمان هەمیشە گرنگی بە زانست و ئیمام داوە. لەبەرامبەریشدا چاوەڕوانییەکانمان لە زاناکانمان زۆرن. چاوەڕێی ئەوە دەکرەن زانایان ببنە نمونەی ئەوان و لە هەموو ڕوویەکەوە سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانیان بن. ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئایینەکەمان و بارودۆخی ئەمڕۆمان بەسەر زانایاندا دەسەپێنێت، لەوەش گەورەترە. شارەزا بوون پێویست دەکات بیرکردنەوە لە کێشەکانی خەڵک بکرێت و بەرهەمهێنانی چارەسەر و دەستبەجێ دەستوەردان لەو شوێنەی کە گەندەڵی و خراپبوون دەست پێدەکات هەبێت، بەمەش مەعنەویات دەپارێزرێت. لەم قۆناغەدا کە فیتنە گەیشتووە لوتکە، زانایانی ئێمە؛ بەرپرسیارێتی ئیمام و وتارخوێن و مامۆستاکانمان کە لە مزگەوت و مەسجید و مەدرەسە کاردەکەن زۆر گەورەیە. خزمەتگوزارییەکەتان نابێت تەنها لە کاتی کارکردندا سنووردار بێت. ڕۆژ و شەوەکانتان بە فێرکردنی زانست و ڕێنماییکردنی کەسانی تر بەسەر بەرن. بازنەی زانست دابمەزرێنن. با هەمیشە دەرگای ماڵەکانتان یان مەدرەسەکانتان بەڕووی گشتیدا کراوە بێت. پەیوەندییەکی هێندە بەهێز لەگەڵ خەڵکدا بپارێزن کە مافی دەستوەردانتان هەبێت کاتێک ئایین پێشێل دەکرێت، هەروەها لە کاتی پێویستدا یەکەم کەس بن کە پەیوەندی لەگەڵی دەکرێت.
لەو شوێنانەی تێکۆشانی نێوان حەق و باتل بەردەوامە ستەم بە شێوە و جۆرەکانی جیاواز دەردەکەوێت. مەحاڵە ئێمە ئەو خوشک و برا ستەملێکراوانەی خۆمان لەبیر بکەین کە تەنها لەبەر ئەوەی دەیانگوت 'پەروەردگارم اللهـە' زوڵمیان لێکرا و ساڵانێک لە زینداندا بوون بەم هۆیەوە، و ناچار بوون ڕژانە سەر شەقام و کۆچ بکەن بە هەموو ئاراستەکان لە پێناو خوا. بە قسە و کردار دوعا دەکەین کە ئازارەکانیان کۆتایی پێبێت و تاقیکردنەوەکانیان بە باشی کۆتایی پێبێت. لە پەروەردگارمان دەپاڕێمەوە کە خۆڕاگرییان پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژ و ساتێکی تێپەڕبوو بە زیکر و سوپاسگوزاری بەسەر بەرن تا ئەو کاتەش دێت، و داوای لێدەکەم بە زووترین کات بە بەرهەمی سەبریان پاداشتیان بداتەوە.
بەم وەسیلەیە پیرۆزبایی ٣ مانگەکانتان (رەجەب، شەعبان، رەمەزان) دەکەم کە بە ئیدراککردنی شەرەفمەند بووین و داوا لە پەروەردگارمان دەکەم کە ئێمەی بگەیێنێتە رەمەزان و بە شێوەیەکی پاک لە گوناهەکان مانگی رەمەزان تەواو بکەین.
ئەمانەتی خودا بن.
براکەتان ئەدیب گوموش."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، پابەندبوونی پتەوی بەرخۆدانی فەلەستینی بە رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی ئەرغەنی پارێزگای دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون کە ٢یان منداڵ بوون.
جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ١٧ی کانوونی دووەم ساڵوەگەڕی شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو دامەزرێنەری جەماعەتەکە چەند گرتەڤیدیۆیێکی نوێی رابەرەکەی بڵاو کردەوە.