وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.
دوای شکەستی گەورەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەرامبەر بەرخۆدانی فەلەستین لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکییەکانی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە بەرنامەکانی جۆراجۆر پشتگری خۆی بە بەرخۆدانی غەززە رادەگەیاند لە سەر قەڵای مێژوویی ئامەد ئافیشێکی گەورەی دانا.
لە سەر ئافیشەکە وێنەکانی رابەرە شەهیدەکانی حەماس ئیسماعیل هەنییە، یەحیا سینوار، ساڵح عاروری و وێنەی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام و هەروەها وێنەکانی سەعید نورسی و شەهید شێخ سەعید هەبوو و لە سەر نووسرابوو، "سەرکەوتن هی باوەڕدارانە."
هەروەها لە سەر ئەم پەیامە نووسرابوو، "لە شاری سەعیدەکان ئامەدەوە سڵاو بۆ قارەمانەکانی غەززە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "دەبێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نکرێتە بابەتی دانوستان."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، پابەندبوونی پتەوی بەرخۆدانی فەلەستینی بە رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند.