زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئازادی زمان، فرەچەنشنی زمان، ئەم وڵاتە بەرەو پاشەوە نابات بەلکو هەست سەربەخۆیی بەهێز دەکات و بەرە سەلامەتدا دەبات."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێک کە لە لایەن سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی حیزبەکەی بە ناوی "زمانی دایکیم هەڵدەبژێرم" لە ئیستانبوول رێکخرابوو قسەی کرد.
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد، قەدەغەکردنی زمان وەک ژمارەیەکی زۆر کێشە لە ئەنجامی بیری دەوڵەتی نەژادی و نەتەوەیی ئەوروپا دەرکەوتووە و پشتیوانیکردن لە قەدەغەی زمان هەڵوێستێکی میللی نییە.
یاپجیئۆغلو بە ئایەتەکانی، "هەر لە نیشانانی ئەوە داهێنانی ئەم عاسمانان و زەمینە و وێک نەچوونی زمانی پێ ئاخافتن و ڕەنگ و ڕووتان؛ کە لەمەدا بەڵگە زۆرن بۆ زانایان."(ئەلرووم ٢٢) و "ئەی خەڵکینە! هەر لەنێر و مێوێکەوە ئێوەمان وەدی هێناوە و کردوومانن بە چەند گەلێک و چەند هۆزێک هەتا یەکتری بناسن. بەڕێزترینتان لای خودا، پارێزگارترەکانتانن. خودا زانایە و ئاگادارە."(حوجورات ١٣) دەستی بە وتارەکەی کرد و وتی، "ئیسلام شارستانی پێکەوەژیانی زمان و رەنگەکانی جیاوازە. چەمکە ئیسلامییەکان، وەک چەمکەکانی ئوممەت، خاڵی بەستنەوەی ئەم شارستانییەتە لە زماندا. بەڵام وشەکان بە پێی قەومەکان دەگۆڕێت. زمانەکان، چەمکەکان و وشەکان هەموویان پێکەوە وەک زمانەکانی ئوممەت هەن. زمانی ئەوانەی مسوڵمان نین و لە جوگرافیاکانی ئیسلام دەژین ئەوانیش ئایەتەکانی خودان. زمانی ئەوانیش بە ڕێزە؛ نابێت قەدەغە بکرێت بەلکو دەبێت بپارێزرێت و گەشەبدرێت."
"مەدرسەکانمان چەندین سەدە بە کوردی دەرسیان داوە و هەروەها گەشەیان بە کوردی داوە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "شارستانی ئیسلام لە سەردەمی حەزرەتی عومەر کاتێک بەرەو قەومەکانی فارس و کورد گەشەی کرد دەرفەتی بۆ گەشەپێدانی ئەم زمانانە دروست کرد. چونکە زمانێک وەک کوردی کە پێش لە ئیسلام لە بەرهەمی نووسراو بێ بەش بوو بە هاتنی ئیسلام بووە زمانی ئەدەبیات و ئوستادەکانی گەورە وەک مەلای باتەیی، مەلای جەزەری، فەقیێ تەیران، ئەحمەدی خانی، عبدالرحمان ئاختەپی، سەید عەلی فندکی، سەید قەدری جەزەری بەم زمانە پەروەردە بوون و بەرهەمەکانی زۆر گەورەیان لەدواین خۆیان هشت. مەدرەسەکانمان چەندین سەدە بە کوردی دەرسیا داوە و هەروەها گەشەیان بە کوردی داوە. مەولوودنامە لە خانووکانمان بە زمانی کوردی خوێندراوە، بانگەوازەکانمان ئامۆژگارییەکانیان بە کوردی ئەنجام داوە."
"قەدەغەی زمان فشارێکە دەبێتە هۆی تێکچوونی یەکێتیمان"
"قەدەغەکردنی زمان وەک ژمارەیەکی زۆر کێشە لە ئەنجامی بیری دەوڵەتی نەژادی و نەتەوەیی ڕۆژئاوا دەرکەوتووە. قەدەغەی زمان یەکێکە لە سەرچاوەکانی بەلای کە ڕۆژئاوا بە سەر ئێمەی سەپاندووە. ئەوانەی ئەم قەدەغەی بە سەر ئێمە دەسەپێنن دۆستی ئێمە نین؛ ئەوانەن کە نایانەوێت یەکێتیمان هەبێت، یەکڕیز بین و بەهێز بین. ئەوانەن کە دەیانەوێت یەکێتیمان بکەنە ئامانج. ئەوانەن کە هەوڵ دەدەن بۆ پارچە پارچە بوون و لەدەستدانی هێزەکەمانن. چونکە بە ئاشکرایە کە قەدەغەی زمان کاریگەری بە سەر بڵاوبوونەوەی فکر و چالاکییەکانی دابەشکردن، پارچەکردن و جیاوازکردن هەیە. بۆیە، قەدەغەی زمان وەک کەسانێک گومان دەکەن گەرەنتی یەکێتیمان و هەڵوێستێکی میللی نییە؛ بە پێچەوانە فشارێکە یەکێتیمان تێک دەبات. ئێمە بەم شێوەیە تەماشای بابەتە دەکەین و متمانەمان بەوە هەیە کە ئەمە تیڕوانینی راستە. دەبێت ئاگا لەوە هەبێت کە قەدەغەی زمان هەڵوێستێکی نەتەوەیی نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی سەدەیەک بە سەر فشارەکاندا تێپەڕیوە هێشتا جەسارەتێک لەبارەی سیاسی دروست نەبووە بۆ کۆتایی هێنان بە فشارەکان. ئەو شتانەی دوێنێ بە فشار دەسپێنران ئەمڕۆ وەک فکرێکی ئیجباری پەسەند کراون. ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەدانی سیاسەتەکانی کە زیان بە برایەتیمان بگەیێنێت."
""ئازادی زمان، فرەچەنشنی زمان، ئەم وڵاتە بەرەو پاشەوە نابات بەلکو هەست سەربەخۆیی بەهێز دەکات و بەرە سەلامەتدا دەبات"
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "سەربەخۆیی و ئازادی وڵات لە بەرامبەر دەرەوە پەیوەستە لەگەڵ ئازادی خەلک. وڵاتێکی ئازادی باوەڕی بە گەلەکەی دەبێت و ئازادی خەلەکەکەی بە پێی سوودەکانی و مافە بنەڕێتییەکان گەشەدەکات. لەم وڵات کێشەیەک لە نێوان ئەو کەسانەدا نییە کە بە زمانەکانی جیاواز قسە دەکەن. هەروەها خەلک داوایەکیان نییە وەک قەدەغەکردنی زمان. بەپێچەوانە گەلی عەزیزی ئەم وڵات ئەو مافانەی بۆ خۆی هەیەتی دەیەوێت بۆ براکەشی هەبێت. گەلەکەمان بە باوەڕە و داوای گەشەی مەدەنییەتی ئیسلام دەکات. بۆیە قەدەغەی زمان ناناسێت و پێی خۆش نییە. وەرن هەموومان پێکەوە دەست بە دەستی یەکتر بدەین و کۆتایی بەم قەدەغەیانە بهێنین. باوەڕ بکەین کە رەنگارەنگبوونی شارستانییەتمان برایەتیمان بەهێز دەکات. ئێمە هەرچەند پەڕەویمان لە شارستانی ئیسلام کرد بەهێز بووین و بەرەو پاشەوە چووین بەڵام کاتێک لەو شارستانیەتە دوورکەوتین بچووکبووین، لاواز بووین. "ئازادی زمان، فرەچەنشنی زمان، ئەم وڵاتە بەرەو پاشەوە نابات بەلکو هەست سەربەخۆیی بەهێز دەکات و بەرە سەلامەتدا دەبات. هەموومان پێویستیمان بە خۆشی و سەلامەتی هەیە. بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دڵیان لە پێناو چاکەی ئەم وڵاتەدا لێدەدات هەموو ئاستەنگە دەستووری و یاساییەکانی بەردەم ئازادی زمان لاببەن و ڕێکخستنی دەستووری و یاسایی بۆ ئازادی زمان بکەن. ئێمە پێمان وایە ئەوانەی ئەم بانگهێشتە قبوڵ دەکەن کارێکی چاکیان بۆ چاکە و ئارامی ئەم وڵاتە کردووە و بە چاکە لەلایەن نەوەکانی داهاتووەوە یادیان دەکرێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٧٢ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار فەلەستینی گەڕانەوە باکووری کەناری غەززە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێکی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگیشتی دایک و باوکەکان کرد کە بۆ منداڵەکانیان دەرسی بژاردەی زمانی دایک هەڵبژێرن.
داوود شاهین سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار راگەیاند، دەبێت لە تورکیا کوردی ببێتە زمانی فەرمی.
تورکیا کوشتنی ١٤ ئەندامی پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاوای راگەیاند.