داوود شاهین سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار راگەیاند، دەبێت لە تورکیا کوردی ببێتە زمانی فەرمی.
داوود شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە لە شاری لیپیانی وڵاتی کۆسۆڤۆ تورکی بووە زمانی فەرمی و جەختی لەوە کرد کە دەبێت کوردەکانیش هەمان مافە بە دەست بهێنن.
شاهین سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی نووسراو بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی گەشەپێدانەکەی کۆسۆڤۆ کرد و وتی، "بەخێر بێت. ئێمە کوردەکانیش ئەم مافە لە وڵاتەکەمان کە تێدا دەژین دەخوازین. با زمانەکەمان ببێتە زمانی فەرمی. ئێمەش دەمانەوێت بەم شێوەیە خۆشحال بین و پیرۆبایی بکەین."
شاهین باسی لەوە کرد، بە پێی ئامارەکانی سەرژمێری کۆتایی لە کۆسۆڤۆ ١٩ هەزار و ٤١٩ تورک دەژین و وتی، "لەگەڵ ئەم رەوشە لە شاری لیپیان تورکی وەک زمانی راگەیەندرا. ئەمە وەسیلەیەکی خۆشحالییە بۆ خوشک و برا تورکەکانمان. پێدەچێت لە تورکیا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژین. بۆیە ناسینی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی یەکێکە لە گرنگترین مافەکان. ئێمە کوردەکانیش دەمانەوێت ئەم خۆشحالییە بچێژین."
"زمان ئایەتەکانی خودان"
شاهین وتی، "ئێمە دەزانین کە زمانەکان ئایەتەکانی خودان و رەنگدانەوەی قودرەتی ئەوە. پەروەردگاری گەورەمان لە ئایەتی ٢٢ی سورەتی رووم دەفەرموێ، 'جیاوازی زمانەکانتان و رەنگەکانتان لە ئایەتەکانی ئەون.' بەم شێوەیە بۆمان باس لەم راستییە کردووە. هەر زمانێک ئەمانەتێکی پیرۆزن کە رووح، ناسنامە، مێژوو و کەلتووری خەلکێک پێشان دەدەن. گەلی کوردیش چەندین سەدەیە بە زمان و کەلتووری خۆی بوونی خۆی بەردەوام کردووە، لەم خاکانە خزمەتەکانی گەورەیان بە ئیسلام و مرۆڤایەتی کردوون. ئەم زمانە زمانێکی زانا، موجاهید، ئەولیاکانمان نەوە بە نەوە بەو زمانە باس لە ئیسلام کردووە، لە مەدرەسەکان بەو زمانە قورئانیان فێر کردوون. ژیاندنەوە، پاراستن و پێدانی ئەو بەهایەی کە مافییەتی تەنها پرسێکی کەلتووری نییە هەروەها مافێکی مرۆیی و ئیسلامییە. چونکە داپۆشینی چاو لە بەرامبەر یەکێک لە ئایەتەکانی خودا و نەبوو هەژمارکردنی وەبالێکی گەورەیە."
"خاوەنداریکردن لە کوردی تەنها ئەرکی کوردەکان نییە بەلکو ئەرکی تەواوی ئوممەتە"
شاهین لە بەردەوامی وتی، "گەلی کورد لە مێژوودا خزمەتێکی گەورەیە بە ئیسلام کردووە، ژمارەیەکی زۆر زانا و موجاهیدی پەروەردە کردووە. ئێمە ئەندامی رەسەنی ئەم خاکانە و بەشێکین لە ئوممەتی ئیسلام کە لێی جیا نابێتەوە. ژیاندنەوە و خاوەنداریکردن لە کورد تەنها پرسی خەلکێک نییە بەلکو ئەرکی تەواوی ئوممەتی ئیسلامە. چونکە لەناوچوونی زمان بە واتای لەناوچوونی بیری نەتەوەیەکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٧٢ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار فەلەستینی گەڕانەوە باکووری کەناری غەززە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێکی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگیشتی دایک و باوکەکان کرد کە بۆ منداڵەکانیان دەرسی بژاردەی زمانی دایک هەڵبژێرن.
تورکیا کوشتنی ١٤ ئەندامی پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاوای راگەیاند.