سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێکی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگیشتی دایک و باوکەکان کرد کە بۆ منداڵەکانیان دەرسی بژاردەی زمانی دایک هەڵبژێرن.
سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار لە ئیستانبوول پانێلێک بە تەوەری "زمانی دایکیم هەڵدەبژێرم" رێکدەخست.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێکرد و بە وتاری سڵاودانەوەی یەحیا ئۆغراش سەرۆکی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بەردەوام بوو و دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتر پانێلەکە بە بەڕێوبەرایەتی پارێزەر محەمەد عەتا یوکسەل بەڕێوەچوو. پارێزەر سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار، نووسەر و لێکۆلینەر وحیدالدین ئینجە، پارێزەر سوبحی ئۆزگەن سەرۆکی دامەزرێنەری حەزکورد وتارێکیان پێشکەش کرد.
"لە خولقیەتدا مرۆڤەکان یەکسانن"
سەرکان رامانلی ئاماژەی بەوە کرد کە زمانەکان یەکێکن لە نیعمەتەکانی خودا و وتی، "بە پێی باوەڕی ئێمە مرۆڤەکان لە خولقیەتدا یەکسانن. هیچ یەکێکمان لەوەی دیکە باشتر نییە. هەموومان بەندەکانی خودایین. لە ئیسلامدا خوشک و برایین. برا دەبێت لە بەرامبەر براکەی ئەرکی برایەتی خۆی بەجێ بهێنێت. بەڵام بەداخەوە دوای شۆڕشی فەڕەنسا ژمارەیەکی زۆر قەوم و نەژاد دامەزراندنی دەوڵەت بۆ خۆیان وەک ئامانج هەڵبژارد. ژمارەیەکی زۆر نەژاد کە لەم خاکانەن لە سەر ناوی نەژادی خۆیان دەوڵەتیان دامەزراند. ئێمە مسوڵمانین و لە هەر شوێنێک مسوڵمانێک هەبێت ئەوێ وڵاتی ئێمەیە. باوەڕی ئێمە ئەمەیە."
"نەک تەنها کوردی زمانەکانی دیکەش قەدەغە کران"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو سنوورانەی ١٢٠ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی رێککەوتنی سایک-پیکۆ لە نێوان مسوڵمانەکان دانرا بۆیان گرنگ نییە و وتی، "ئەگەر مرۆڤ خاوەن باوەڕی ئیسلام بێت، خاوەن بیری یەکێتی بێت ئەم سنوورانە بۆی گرنگ نییە. بەڵام ئێستا ئەم سنوورانە لەبارەی سیاسی، ئیداری و سەربازی بوونەتە بە ئەساسێک. گەلی کورد لە نێوان ٤ دەوڵەتی ناوچەکە دابەش بوونەتە. ئەمڕۆ گەورەترین پارچە لە ناو سنوورەکانی تورکیادایە. کوردەکان و تورکەکان زیاتر لە هەزار ساڵە پێکەوە دەژین. بۆ یەکتر خوێنیان ڕژتووە، ڕۆژانی خۆش و ناخۆشیان پێکەوە تێپەڕاندووە، لە ڕۆژانی دژوار و بەزەحمەت پێکەوە بوون. کاتێک بیری دامەزراندنی دەوڵەتی نەژادی هاتە ناو جوگرافیای ئیسلام و دەوڵەتی تورکیا دامەزرا بەداخەوە ئەو کەسانەی ئەو کات بەڕێوبەرایەتیان دەکرد زمانێک جگە لە کوردیان نەناسی. تەنها کورمانجی و زازاکی نە بەلکو چاویان لە بەرامبەر لازی و چەرکەسی و ئابازاییش داپۆشین. نەک تەنها کوردی بەلکو زمانەکانی دیکەش قەدەغە کران."
"بەداخەوە زمانەکەمان ئارام ئارام لە نێوان خۆمان لەناو دەچێت"
رامانلی ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی ئاسیمیلاسیۆن و ئینکارکردن چەندین دەهە بەردەوام بووە ژمارەیەکی زۆر کەس وازیان لە قسەکردن بە زمانی خۆیان هێناون و دواتر وتی، "ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی کوردەکان ژمارەیان زیادە لەگەڵ ئەوەی دەیان ساڵ تێپەڕیوە وازیان لە کەلتوور و داب و نەرێتی خۆیان نەهێناون، وازیان لە زمانەکەیان نەهێناون و تاوەکو ئێستا بەردەوامن لەم تێکۆشانە. ئەم ستەم و فشارە بۆ سەر زمانەکەمان ١٠-٢٠ ساڵ پێشتر ئارام ئارام کۆتایی هات. ئەمڕۆ بۆ چی لێرە کۆبووین؟ وەزارەتی پەروەردەیی ساڵێک و نیوە دەیەوێت هاوڵاتیان رووی منداڵەکانیان بکەن بەرەو زمانی دایک، نەک تەنها کورمانجەکان و زازاکان هەروەها لاز و چەرکەس و ئابازاکانیش. چونکە ئەو شتەی بۆ خۆمان دەخوازین بۆ برا مسوڵمانەکانی خۆمانیش دەخوازین. ئەو شتەی بۆ خۆمان وەک مافێک دەبینین دەبێت بۆ تەواوی تورکیا وەک ماف ببینین. چونکە ئەمە لە بنەمای باوەڕیمانە. بەڵام بەداخەوە زمانەکەمان لە نێوان خۆمان ئارام ئارام لەناودەچێت."
"دایک بە کام زمان قسە بکات منداڵەکانیش بەو زمانە قسە دەکەن"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "ئەمڕۆ گرنگی بەو دەرفەتەی دەوڵەت، وەزارەتی پەروەردەیی بە ئێمە داوە نادەین. لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا قۆناغی بژاردنی دەرسەکانی بژاردە بۆ ماوەی ٢ هەفتە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست دەستپێ دەکات. ئەوانەی منداڵەکانیان دەچنە قوتابخانەکانی ناوەڕاست با ئەم دەرسانە هەڵبژێرن. چونکە هەموومان دەزانین کە ئەمە دەردی هەموومانە. لە خانووکانمان بە زمانی خۆمان قسە ناکەین. چەند ساڵ پێشتر کاتێک دەستم بە خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کرد پێم خۆشبوو کە منداڵەکانم فێری زمانی خۆیان ببن. هاوڕێیەکی پارێزەر هاتە ماڵەکەم. پرسیار کرد کە چی دەکەم. منیش وتم کە پێم خۆشە منداڵەکان هەر لە ئێستاوە فێری زمانی خۆیان بن. ئەویش پرسیاری کرد کە 'ئایا هاوسەرەکەت کوردی دەزانێت؟' منیش وتم بەڵی. پرسیاری کرد، 'ئایا قسە دەکات؟' وتم نەخێر. ئەویش وتی، 'ئایا تاوەکو ئێستا شتێک بەناوی زمانی باوکت بیستووە؟ ئەمە زمانی دایکە. دایک بە کام زمان قسە بکات منداڵەکانیش بەو زمانە قسە دەکەن. زەحمەتێک بێ سوودە.' لەو ڕۆژەوە من و دایکی منداڵەکان لێکۆلینەوە لەبارەی ئەم زمانە دەکەین. ئەگەر دایکەکان بە زمانی کوردی قسە بکەن ئەو کات منداڵەکانیش کوردی قسە دەکەن. باری قورس لە سەر ئەستۆی ئێوە دایکەکانە. ئەگەر ئێوە قسە نەکەن، ئەگەر ئێوە نەزانن باوەڕ نەکەن کە دەتوانن فێری منداڵەکانتان بکەن."
"منداڵەکانمان بەرەو ئەم دەرسانە هان دەدەین"
رامانلی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە کاتێک منداڵ بوو و دەچوو قوتابخانە مامۆستایەک هەبوو کە "کوردی نەبوو هەژار دەکرد" و وتی، "ئەویش بە هەڵە دەزانی. دواتر زانیمان کە زمانەکەمان زمانێکی قەدیم و دەوڵەمەندە. مێژوو خۆمان هەیە. بەڵام کاتێک ئاگام لەم شتە بوو ئیتر تەمەن تێپەڕیبوو. ئەو شتەی بە سەر ئێمەدا هات با بە سەر منداڵەکانماندا نەهێت. ئەمڕۆ دەوڵەت بە شێوەیەکی فەرمی ئەم دەرفەتەی بە ئێمە دەدات بۆ چی سوود لەم دەرفەتە نەگرین؟ منداڵەکانمان بەرەو ئەم دەرسانە هان دەدەین. با فێری زمانەکەمان بن و بخوێنن و بنووسن، تامی زمانەکەیان ببینن و ئەوانیش منداڵەکانی خۆیان لەم تامە خۆشە بێ بەش نەکەن."
"ئەگەر گرنگی بە زمانەکەمان نەدەین هەبوونمان ڕۆژ بە ڕۆژ لەناودەچێت"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "زیاتر لە نیوەی خەلک هەروەها بە پێی کەسانێک لە سەدا ٨٠ی خەلک ئاگایان لەم دەرفەتە نییە. ئامانج لەم کۆبوونەوەیانە زیاتر ئەمەیە کە خەلک ئاگایان لەم دەرسانە هەبێت. داوای ئێمە لە ئێوەش ئەمەیە. دەمانەوێت لە ماڵ و شوێنەکانی دیکە باس لەم چالاکیانە بکەن و هان بەرەو ئەم دەرسانە بدەن. چونکە ئەگەر ئێمە گرنگی بە زمانەکەمان نەدەین هەبوونمان ڕۆژ بە ڕۆژ لەناودەچێت."
"ئەگەر ئەم چالاکیانە لە رایگشتیدا نەبنە بە ڕۆژەڤ و زیاد نەبێت لە ئامانجەکەمان سەرکەوتوو نابین"
رامانلی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژانی کۆتاییدا زیاتر باس لە برایەتی تورک و کوردەکان دەکرێت و وتی، "دەڵێین، 'با ئیتر چەکەکان بێ دەنگ بن، ئیتر خوێن نەڕێژێت و برایەتیمان بەهێز بێت.' بۆچی ئەمە دەڵێین؟ ئەگەر ئێمە زازا و کورمانجەکان بە کەسایەتی، ئەدەبیات، مێژوو و کەلتووری خۆمان بەهێز نەبین چۆن دەتوانین هاوکاری برا تورکەکانمان بکەین؟ بەڵێ، ئەوان بەهۆی هەنێک هەڵە سوودی ئەمەیان نەبینی بەڵام دەبێت ئێمە بیر لەم شتە بکەین. دەبێت گرنگی بە زمان و ئەدەبیات و مێژوومان بدەین. کەسایەتیمان بەم شێوەیە بەهێز دەبێت. مادەم ئەم زمانە ئایەتی خودایە و بە ئێمە دراوە بۆ چی پشت بکەین. ئەمڕۆ چالاکییەکانمان بۆ دەرسی بژاردەیە بەڵام دەبێت سبەینێ بۆ ئەوە بێت کە زمانەکەمان ببێتە زمانی پەروەردەیی. بەڵام ئەگەر ئەم چالاکیانە لە رایگشتیدا نەبنە بە ڕۆژەڤ و زیاد نەبێت لە ئامانجەکەمان سەرکەوتوو نابین. ئێستا لە دەوڵەتێکدا دەژین کە دەرفەت هەیە و کاتێک رای گشتی داوای شتێک دەکات حکومەت ناچار دەبێت لەمبارەیە هەنگاو بهاوێژێت. بۆیە هەموومان پێکەوە دەبێت ئەم چالاکیانە زیاد بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٧٢ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار فەلەستینی گەڕانەوە باکووری کەناری غەززە.
داوود شاهین سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار راگەیاند، دەبێت لە تورکیا کوردی ببێتە زمانی فەرمی.
تورکیا کوشتنی ١٤ ئەندامی پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاوای راگەیاند.